ئەندامانى هەدەپە و پارتى شۆڕشگێڕ دەستگیرکران

لە ئەنقەرە و ئیزمیر لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ئەندامانى هەدەپە و سەرۆکى پارتى شۆڕشگێڕ لە ئیزمیر دەستگیرکران.

پۆلیسى تورکیا لە ئەنقەرە هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و لە ئەنجامدا ٣ کەسیان دەستگیرکرد. شەهریبان زوگیورلی ئەندامى ئەنجوومەنى هەدەپە، شاهین بارداکچی بەرپرسى بانگەشەى هەڵبژاردنى هەدەپە و ژنێک بە ناوى شیلان کە تا ئێستا پاشناوەکەى روون نەبووەتەوە دەستگیرکراون.

ئیزمیر

لە ئیزمیریش لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا سینان دەنیز سەرۆکى پارتى شۆڕشگێڕی ئەو شارە دەستگیرکرا.

هەروەها ١٠ ئەندامى هەدەپە، کە رۆژى ١٠ى حوزەیران لە ناوچەى بوجا لە ئیزمیر دەستگیرکرابوون و سەربارى وەرگرتنى وتەکانیان، هێشتا لە دەستبەسەریدا راگیراون.

تاوەکو ئێستاش بیرول دوروک هاوسەرۆکى هەدەپە لە ناوچەى بوجا و حەیدەر یلماز و ئۆتۆمبێلى بانگەشەى هەڵبژاردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش، کە وێنە و پۆستەری دەمیرتاشى پێوە بوو بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن لە دەستبەسەریدان و ئەوانیش ئازاد نەکراون.

ر.م