ئەندامانی یەپەسە لە مۆغلا و دەنیزلی چالاکیان ئەنجامدا

ئەندامانی یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید زەریان دەنیز-ی سەر بە یەکینەکانی پاراستنی سڤیل-یەپەسە لە چوارچێوەی "هەنگاوی تۆڵەسەندنەوە لە داگیرکەران و سیخور-نۆکەرەکان" لە موغلا و دەنیزلی چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند:" ١٧ی گوڵان درەنگانی شەو  لە گەڕەکی کاراگوزلەری سەر بە ناوچەی فەتحیەی شاری موغلا لە دژی ناوەندێکی هاوکارانی ئاکەپە/مەهەپە چالاکیەکمان ئەنجامدا و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ناوەندەکەی رژێمی فاشیست بە تەواوەتی رووخێندرا.

١٨ی گوڵانیش لە ناوچەی سەیدی کەمەری موغلا زەویەکی ٤ دونمی دەخلودانی کەسێکی فاشیستی ئەندامی ئاکەپە، سووتێندرا، ئەندامەکانمان ئەم چالاکیەیان کردە وڵامێک بۆ سووتاندنی دەخلودانی "خەلکی رۆژئاوای کوردستان"، بە دەستی داعش و ئەندامەکانی ئاکەپە/مەهەپە.

ئەندامەکانمان لە ١٦ی گوڵاندا لەسەر رێگای دەنیزلی- ئیزمیر لە دژی بەنزینخانەی کەسێکی فاشیست چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەشدا بەشی کافتریای بەنزینخانەکە بە تەواوەتی سووتا و بەنزینخانەکەش کەوتووەتە بارودۆخێکی وەها کە بەکار ناهێنرێت."

یەپەسە هاوکات لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد کە لە دژی زوڵم و زۆرداریی و هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە کوردستان، ئەوانیش لە شارە گەورەکانی تورکیا بەو گورزانەی دەیوەشێنن، وڵام دەدەنەوە و هۆشداریشیان دایە جاسوس و نۆکەرانی دەوڵەتیش کە هەر هێرشێک لە بەرامبەر گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی ئەنجام بدەن، رووبەرووی سزایەکی توند و چالاکیەکانیان دەبنەوە.

ز.ش