لە هەواڵەکەی ڕۆژنامەی 'Ta Nea'ی ئەسینادا هاتووە ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و ئەنگێلا مێرکل سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا لە بارەی ڕێککەوتنی دبلن تایبەت بە پەنابەران ئامادەکاریی توند دەکەن.
رۆژنامەکە ئەوەشی نووسیوە، مێرکل و ماکرۆن لە کۆتایی ئابی ئەمساڵدا ئەو پرۆژەیەیان خستوەتە بەردەم کیریکۆس میتسۆتاکیس-ی سەرۆکوەزیرانی یۆنان، کاتێک سەردانی پاریس و بەرلینی کردووە.
ئەوەش هاتووە، بەپێی پەیمانی دبلن، لەنێوان ئاژانسی چاودێری و پاراستنی سنووری ئەوروپا (فرۆنتێکس – Frontex) و بەرپرسانی یۆناندا، بۆ ئەوەی پەنابەرە نوێیەکان نەچنە ئەوروپا گەشە بە هاوکارییەکان دەدرێت، بۆ ئەوەی شەپۆلی کۆچکردنی ٢٠١٦ لە تورکیا کۆنترۆڵ بکرێت هاوکاریی دارایی زیاد دەکرێت. قاچاغچییەکان زیاتر کۆنترۆڵ دەکرێن. بۆ ئەوەی گەڕانەوەی بەپەلە (دیپۆرتکردنەوە) پرۆسەکانی پەنابەری یەکبخرێن کارمەند زیاد دەکرێن و خاڵی دواییش بەگوێرەی پرۆژەی وڵاتانی ئەندامی شینگن، کە یەکخستنی بنەماڵەکان و داواکارییەکانی پەنابەری قەبوڵ نەکەن، لە لیستی وڵاتانی گەشت و گەڕانی سەربەست دەردەکرێن.
ژ.ت