ئەڵمانیا دەیەوێت پەنابەرێکی کورد ڕادەستی تورکیا بکات

کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا بڕیارێکی  لەبارەی پەنابەرێکی کورد بە ناوی ئیدریس ئەسەن دەرکرد. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بە ئەسەنی ڕاگەیاندبوو کە لە ڕێگەی ئینتەرپولەوە بەدوایدا دەگەڕێن و پێویستە لە ئەڵمانیا نەچێتە دەرەوە، بەڵام ئەڵمانیا دەیەویت ڕادەستی بکاتەوە.

ئیدریس ئەسەن گەنجێکی باکووری کوردستان کە لەسەردەمی زانکۆدا و بەهۆی تێکچوونی دۆخی تورکیا شەش ساڵ و نیو سزای بەسەرداسەپێنرا و دوای ئەوەی دادگای باڵای تورک سزاکەی پەسەند کرد، بە ناچاری لە سالی ٢٠١١ بۆ باشووری کوردستان کۆچی کرد. ئەسەن کە چەند ساڵێک لە باشووری کوردستان بوو کاری ئەندازیاری بیناسازی دەکرد و دواتر بەهۆی فشارەکانی پەدەکەوە لە ساڵی ٢٠١٨ جارێکیتر ئاوارە بوو و خۆی گەیاندە ئەڵمانیا.

بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیاش داواکاری مافی پەنابەری ئەسەنی رەتکردەوە کە لە ویلایەتی ئێن ئار دەبلیو لە کەمپ جێگیر ببوو. لە بڕیارێکی ١٨ لاپەڕەیی دا کە کەوتووەتە دەستی ئاژانسەکەمان، بەڕێوەبەرایەتیەکە بە شان و باڵی ڕژێمی ئەردۆغاندا هەڵدەڵێت و ڕایگەیاندووە کە تورکیا دەوڵەتی یاسایە. بڕیارەکانی دادگای تورکیشی وەک دادپەروەری بەناو کردووە و لەبارەی ئەسەنەوە وتی،"لەبەرئەوەی ئەندامی ڕێکخستنی تیرۆرە، سزای بەسەرداسەپێنراوە و بەو هۆیەشەوە ئەسەن بۆی نییە لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە."

لە تورکیا بەدوای مافی خۆتدا بگەڕێ

بەڕێوەبەرایەتیەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە تورکیا دادگایەکی دادپەروەرانە هەیە و داوای کرد ئەسەن بگەڕێتەوە بۆ تورکیا و لە لەوێ سزاکەی تەمیز بکاتەوە. لە بڕیارەکەدا هاتوو، دادگای تورکیا دادگایەکی دادپەروەرانەیە و لە تورکیا ئەشکەنجەی سیستماتیک نییە و تورکیا یاساکانی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکات.

هەروەها دەشڵێت، بڕیاری دەستگیرکردنی ئەسەن لە ساڵی ٢٠١٥ دا بۆ پۆلیسی ئینتەرپولیش نێردراوە و ئاماژە بەوەکراوە کە بەهۆی بڕیارەکانی تورکیا لەبارەی بزوتنەوەی گولەنەوە لە ساڵی ٢٠١٦ پۆلیسی ئینتەرپول زۆر گوێ بە داواکاریەکانی تورکیا نادات، بەڵام کەیسەکەی ئەسەن لە ساڵی ٢٠١٥ دا کراوەتەوە و ئەو کاتە بۆ ئەنتەرپۆل نێردراوە.

ئەڵمانیا چ مامەڵەیەکی لەگەڵ ئینتەرپول کردووە؟

ئەسەن لەدژی بڕیارەکە ناڕەزایی دەربڕی و وتی،بەهۆی فشارەکانی پەدەکەوە بە ناچاری باشووری کوردستانی بەجێ هێشتووە و ئێستاش لە ئەڵمانیا ڕووبەڕووی بڕیارێکی نایاسایی بووەتەوە.

ئەسەن دەشڵێت، ئەیلولی ڕابردوو چووەتە ئەڵمانیا و لە مانگی کانونی یەکەمدا هێزەکانی ئەمنی پێیان ڕاگەیاندووە کە 'تورکیا لە ڕێگەی ئینتەرپولەوە بەدوایدا دەگەڕێت و ئەگەر لە ئەڵمانیا بچێتە دەرەوە، دەستگیردەکرێت.' وتیشی،"دەیانەویت بڕیارەکەی ئینتەرپول وەک بیانوو بەکاربهێنن و من ڕادەستی تورکیا بکەنەوە."

ف.ق