باشاران: بکوژی ژنان لە دەرەوە دەبن

ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ڕایگەیاند، بە یاسای ئینفاز (کەمکردنەوەی سزای زیندانیان) ئەوانەی کە ژنیان کوشتووە ئازاد دەکرێن و ژنانیش لە زینداندا دەمێننەوە."

ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییە کۆنگڕەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

'دوای کۆرۆنا توندوتیژی دژی ژنان ٩٠% زیادیکردووە'

باشاران ئاماژەی بەوەدا، دوای نەخۆشیەکە لە چین و وڵاتانی تر خەڵک بە ناچاری لە ماڵەوە مایەوە، لەبەرئەوەش توندوتیژی دژی ژنانی ٩٠% زیادیکرد. باشاران وتی، "تا ئێستا لە تورکیا لەدژی ئەو دۆخە هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوەتەبەر. فیلیز کەرەستەجیئۆغلۆ پەرلەمانتارەکەمان لەگەڵ هەندێک دەزگا دیداری ئەنجامداوە و باسی ئەوەیان کردووە ئەو ژنانەی مەترسی لەسەر ئاساییشان هەیە دەتوانن بچن بۆ پەناگاکانی ژنان. ئێمە ئەوە دەبینین لەڕووی چوونی ژنان بۆ پەناگاکان کێشە هەیە. دیارە کە ژنان تووشی کێشەی ئابۆری بوون.، لەبەرئەوەش پێویستە لە ڕووی ئابۆریەوە پشتگیری ژنان بکرێت."

دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان

باشاران وتیشی، "ژمارەیەکی زۆری شارەوانیەکان و ناوەندەکانی ژنانمان لەدژی توندوتیژی و دەستدرێژی سەر ژنان کاریان دەکرد. بەڵام دوو ڕۆژ لەمەوبەر قەیومیان لە جێگەی شارەوانیەکانمان دامەزراندن. لەسەر بناغەی دوژمنایەتی گەلی کورد دەستبەسەر شارەوانی ئێلح و ٧ شارەوانی تردا گیرا.

لە تورکیا لەم ڕۆژانەدا باس لە لێبۆردنی گشتی و کەمکردنی سزای زیندانیان دەکرێت. بەڵام ئەوانەی دەستدرێژیان کردووە ئازاد دەکرێن و بە هەزاران ژنیش کە بە هۆی بیروبۆچوونیان و بەهۆی ئەوەی بۆ مافی ژنان تێکۆشاون لە زیندانەکاندا دەمننەوە. پێوستە فیگەن یوکسەکداغ، سەباهەت تەنجەل، گولتەن کشاناک و سارا کایا و هەموو هەڤاڵانمان ئازاد بکرێن."

ف.ق