بریاری درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ درا لە عێڕاق

ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕق بڕیاریدا ماوەی قەدەغەردنی هاتوچۆ تاکو ١١ی نیسان درێژ بکرێتەوە.

وا بڕیار بوو لە ٢٩ی ئازار کۆتایی بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ بهێنرێت لە عێڕاق لە پێناو ڕێگریکردن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و خۆپاراستنی هاوڵاتیان و گرتنەبەری ڕێ و شوێنی تەندروستی، بەڵام داواکاریەکان وای کرد حکومەتی عێڕاق ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ درێژ بکاتەوە تاکو ١١ی نیسان و ڕێگا نەدات عێڕاق کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە لەدەست بدات.

ئەم بڕیارەش لە کاتێکدایە کە ڕێژەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە و ئەمەش مەترسییە بۆ سەر هاوڵاتیانی عێراق. لە ئێستادا حکومەتی عێڕاق ڕێ و شوێنە تەندروستی و ئەمنیەکان توندتر دەکات و زیاتر فشار دەکات بۆ نەهێشتنی ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەی.

ز.ش