بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) لەو بارەیەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، زۆربەی ئۆتۆمبێلەکان سەر بە دەزگای هەواڵگری بوون و بۆ کاری هەواڵگری بەکار دەهێنران و ئەوانى تریش سەر بە دامودەزگا جۆراجۆرەکانى تری دەوڵەت بوون.
لە راگەیاندراوەکەى بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) ئەوەش هاتوەو "ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ / ٢٤ی خەرمانان چالاکییەک لە دژی عەمباری یەدی ئەمین لە بورسا لەلایەن جەنگاوەرانەمانەوە ئەنجامدرا. لەو عەمبارەدا سەدان ئۆتۆمبێلی هێزەکانى ئاسایش لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستنیشانکران، کە ژمارەیەکى زۆریان ئۆتۆمبێلی هەواڵگری و دامودەزگانى تری دەوڵەت بوون. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا بۆ ماوەى چەند کاتژمێر تەقینەوەی یەک لە دواى یەک روویاندا و دەیان ئۆتۆمبێل بوونە خۆڵەمێش. لە راگەیاندنەکانى دەوڵەتدا وەک هەموو جارێک شۆرتی کارەبا بە هۆکاری ئاگرکەوتنەکە نیشان دەدەن و راستییەکە دەشارنەوە و دەیانەوێت بە هەواڵی درۆ ئاگری عەمبارەکە وەک ئاگرێکى ئاسایى نیشان بدەن".
ژ.ت