بنەماڵەکان بەرەو ئیمراڵی کەوتنەڕێ

بنەماڵی ئۆجالان و زیندانى تر بەرەو ئیمراڵی کەوتنەڕێ.

بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەکانى تری زیندانیانى ئیمراڵی، حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش بۆ ئەنجامدانى دیداری جەژن بەرەو ئیمراڵی کەوتنەڕێ.

بنەماڵەکان رۆژی هەینى لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە داوایان لە داواکارى گشتیى کۆماری لە بورسا کردبوو تاوەکو بچن بۆ ئیمراڵی و دیدار ئەنجام بدەن و داواکاری گشتی وەڵامى داواکەیانی بە ئەرێنى دابووە. سەرلەبەیانیى ئەمڕۆش بنەماڵەکان چوونە بنکەى جەندرمەى گەملیک و بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوتن.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و ئەمین کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار و ساڵیحە سالتک خوشکی وەیسی ئاکتاش بەرەو ئیمراڵی کەوتنەڕێ.

راگەیاندرا، رێگا نەدراوە مەزڵوم دینچ وەسیی ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵەکان بڕوات بۆ ئیمراڵی.

ژ.ت