چالاكیی نۆبه‌تگرتنی ئازادیی بۆ ئۆجالان كه له شاری ستراسبۆرگ له نزیك باره‌گه‌كانی سی پی تی (كۆمیته‌ی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه)، دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ٧ ساڵی تێپه‌ڕاند. له ساڵیادی ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كه‌دا نوێنه‌رانی كه‌جه‌كه، كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا، ته‌ژه‌كه-ئه‌ورووپا، كه‌نه‌كه و زۆر لایه‌نی دیكه نۆبه‌تی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان وه‌رگرت.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) زوبه‌یر ئایدار، هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ڕه‌مزی كارتاڵ و هاوسه‌رۆكانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا) یوكسه‌ل كۆچ و فاتۆش گۆكسونگوور و چه‌ندین كه‌سی دیكه لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان دا و ڕایانگه‌یاند، تا ئۆجالان ئازاد ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌بن له تێكۆشان.
«تا ئۆجالان ئازاد ده‌بێت تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بێت»
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا یوكسه‌ل كۆچ ڕایگه‌یاند، ئۆجالان نه‌ك ته‌نیا بۆ كوردان به‌ڵكوو بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین گرنگه. دیداری ٢ی ئایار له‌گه‌ڵ ئۆجالان هیوای به هه‌موو گه‌لان داوه. له ئه‌مڕۆ به‌دواوه تاكه ئه‌ركی ئێمه ئازادیی ئۆجالانه. كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا و پێكهاته‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكییه‌كانیان بۆ ئازادیی ئۆجالان. گه‌لی كورد تا كۆتایی به فاشیزم دێنێت به‌رده‌وام ده‌بێت له تێكۆشان.»
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا فاتۆش گۆكسونگوور-یش گوتی، «له‌به‌رئه‌وه‌ی چالاكییه‌كه‌مان له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ره‌كه‌مانه، هه‌تا ڕێبه‌رمان ئازاد ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌بین له‌م چالاكییه.»
«مه‌بنه هاوبه‌شی ئه‌م كۆنسێپته»
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ڕه‌مزی كارتاڵ وه‌بیری خسته‌وه كه كۆنسێپتێكی شه‌ڕ له‌سه‌ر هه‌موو كوردستان هه‌یه. گوتی، مانگرتنه‌كان له خواردن كۆنسێپتی شه‌ڕیان شكاندووه به‌ڵام هێشتا سیاسه‌تی له‌ناوبردن به‌رده‌وامه. ده‌زگه‌كانی وه‌ك كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا له ستراسبۆرگ به‌شدارن له‌م كۆنسێپته‌ی دژبه كوردان.»
كارتاڵ داگیركاریی دژبه باشووری كوردستانی به به‌شێك له‌م كۆنسێپته ناوبرد و گوتی، ئۆجالان ده‌توانێت كێشه‌كانی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین چاره‌سه‌ر بكات. كارتاڵ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته داموده‌زگه‌كانی ئه‌ورووپا له به‌رانبه‌ر ئه‌م كۆنسێپتی شه‌ڕه بوه‌ستنه‌وه.
ته‌ژه‌كه-ئه‌ورووپا: گه‌لی كورد ڕێبه‌ر ئاپۆ به ئیراده‌ی خۆی داده‌نێت
زۆزان سه‌رهات به ناوی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كوردی ئه‌ورووپا (ته‌ژه‌كه-ئه‌ورووپا) گوتی، «پێویسته هه‌موو جیهان بزانێت كه هه‌رچه‌نده‌ش ده‌نگی ڕێبه‌رایه‌تیمان ببڕن، گه‌لی كورد ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك ئیراده‌ی خۆی قبووڵ ده‌كات. ئازادیی ئۆجالان بۆ بزووتنه‌وه‌ی ژنان شتێكی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوه.»
ڕه‌فیق غه‌فوور به نوێنه‌رایه‌تیی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) قسه‌ی كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر مانگرتنه‌كان له خواردن كه دژبه گۆشه‌گیری به‌ڕێوه‌چوون. گوتی، به‌رخۆدان سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. پێویسته گه‌لی كورد یه‌كگرێت. تێكۆشان هه‌م ئازادیی ئۆجالان هه‌م ئازادیی گه‌ل به‌دوای خۆیدا دێنێت.
دایه مه‌له‌ك به ناوی فیدراسیۆنی دیموكراتیی عه‌له‌وییه‌كان (FEDA) ڕایگه‌یاند، ئۆجالان ڕێبه‌ری هه‌موو مه‌زڵوومه‌كانه. گوتیشی، «ئۆجالان ده‌توانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌مه‌ش به تێكۆشانی ئێمه ده‌كرێت. ئێمه هه‌رگیز سیاسه‌تی فاشیستی قبووڵ ناكه‌ین.»
مه‌روان بۆتان نوێنه‌ری گه‌نجان گوتی، «خۆشه‌ویستیی ئێمه بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ زۆر قووڵ و گه‌وره‌یه. له ئێستا به‌دواوه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تیی خۆمان ده‌بین.»
چالاكیی نۆبه‌تگرتنی «ئازادی بۆ ئۆجالان» له ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٢ ده‌ستی پێكردبوو. تا ئێستا له ٣٦٦ گرووپدا نزیكه‌ی ٢ هه‌زار كه‌س به‌شداری تێدا كردووه. له‌گه‌ڵ سه‌دان هه‌زار كه‌س قسه كراوه و ئاشنا كراون به فكری ئۆجالان.
s.m