بولبول: لەدژی کودەتای مەدەنی بەرخۆدان دەکەین

پەرلەمانتاری هەدەپە کەمال بولبول ڕایگەیاند، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە کودەتای مەدەنییە و وتی: "هەموو مافە ڕەواکانمان بەکاردەهێنین و لەدژی کودەتای مەدەنی بەرخۆدان دەکەین".

ناڕەزایی لەدژی دەستبەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە بەردەوامە. پەرلەمانتاری هەدەپەی ئانتالیا، کەمال بولبول، سیاسەتی ئاکەپەی لەبارەی قەیومەکانەوە هەڵسەنگاند.

'قەیوم کودەتای مەدەنییە'

بولبول، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی وان، مێردین و ئامەد-ی بە قەیومەکان وەکو کودەتای مەدەنی هەڵسەنگاند، باسی لەوە کرد، حکومەتی ئاکەپە ئەو هەڵوێستەی نکۆڵیکردن و نەژادپەرستی لە عەقڵیەتی دەوڵەت وەرگرتووە و ئەوەش پلانی چاکسازی شارکە. بولبول ئاماژەی بەوەش کرد، وەکچۆن بۆ دێرسم پشکنەری تایبەت سەپێندرا، ئەمڕۆش سەپاندنی قەیومەکان بەڕۆژ کراوە و بەو شێوەیە قسەی کرد: "سەپاندنی قەیومەکان بەهیچ شێوەیەک قەبوڵ ناکەین، وەکو هەدەپە هەموو مافە ڕەواکانمان بەکاردەهێنین و لەدژی کودەتای مەدەنی تێدەکۆشین. پشتیوانییەکان لەدژی قەیوم زۆر گرنگە. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ئەنتالیا دامەزراوە و دەزگا مەدەنییەکان لەدژی قەیوم فۆرمیان ئامادە کرد و لەدژی قەیومەکان دێنە پاڵپشتی خەڵکی ئامەد، وان و مێردین. تەنیا ئەو قسەیەی، لەدژی قەیومین و قەبوڵی ناکەین بەس نییە، دەبێت لە هەموو شوێنێک کاردانەوەکان لەدژی قەیومەکان پەرەیان پێ بدرێت. چالاکییەکانی دژی قەیوم ڕەوا و دیموکراتیکە".

'سۆیلوو و ئەردۆغان تاوان دەکەن، دەبێت داواکاری گشتی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن'

بولبول ئاماژەی بەوەش کرد، وەزیری کاروباری ناوخۆ سلێمان سۆیلوو و ئەردۆغان لەدژی دیموکراسی و ئیرادەی گەلانی ئامەد، مێردی و وان تاوانی یاسایی ئەنجام دەدەن. بولبول بانگەوازی بۆ داواکاریی گشتی کرد کە لەدژی پێشێلکردنی مافەکان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و بەو شێوەیە بەردەوام بوو: "ئاکەپە دژایەتی یاساکانی خۆی دەکات، بەپێی یاساکانی ئەوان هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراون، ئەوە لە یاساش بەم شێوەیە هاتووە. هیچ بیانوویەک نییە هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان لە ئەرک لاببرێن، بە زمانی سیاسەتیش ئەوە کودەتایە. ئەوە بە تووندی شەرمەزار دەکەم و بە دڵنیاییەوە مافی خۆمان دەستێنین".

' بەرخۆدان کاری ڕەوا و سەرەکییە'

بولبول ڕایگەیاند، لە دەستووری ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٢شدا یاسای وەکو ئەم سەردەمە نەبوون و وتی: "چونکە ئاکەپە هیچ بیانوویەکی نەبینی بەر بە شارەوانییەکانمان بگرن، بە بیانووی ناوخۆییە بێ بناماکانیان هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی ئێمەیان لە سەر کار لادا. دەوڵەت بۆ ئەوەی تێکۆشانی گەلی کورد لەناو ببات، هەموو جۆرە سیاسەتێک جێبەجێ دەکات. بەڕێز ئۆجالان-یش بانگەوازی بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکات. بەڵام مخابن ئێستا عەقڵییەتی دەوڵەت لە ئاستی ئەوەدا نییە، بۆیە کاری لەو شێوەیە دەکات. قەیوم دەسەپێنێت. لەبەرانبەر ئەوەدا دەبێت کاردانەوە هەبێت، کاری هەرە سەرەکیش یەرخۆدانی ڕەوایە، بەکارهێنانی مافی دیموکراتییە".

ک-ش