بڕیاری زیندانیکردنی یوکسەکداغ و دەمیرتاش درێژکرایەوە

دۆسیەی فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش هەردوو هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە جارێکی دیکە تاوتوێ کرایەوە و بە بانووی 'گومانی تاوانی گەورەیان لەسەرە' بڕیار درا ئازاد نەکرێن.

دۆسیەی هەر دوو هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە جارێکی دیکە تاوتوێ کرایەوە و بە بیانووی ئەوەی 'پێدەچێت بەڵگەکان لە ناو ببرێن' و 'گومانی تاوانی گەورەیان لەسەرە' بڕیار درا ئازاد نەکرێن.

دۆسیەی دەستگیرکردنی دەمیرتاش و یوکسەکداغ لە بارەی لێپرسینەوە لە چالاکیەکانی کۆبانێ لە ٦-٨ تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن داواکاری گشتی ئەنقەرەوە لە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٩ دەستی پێکردبوو. لە سەر دەستپێکردنی لێپرسینەوەکە، هیچ زانیاریەک نەدرایە پارێزەرانی دامیرتاش و یوکسەکداغ.

بە بیانووی ئەوەی 'پێدەچێت بەڵگەکان لە ناو ببرێن' و 'گومانی تاوانی گەورەیان لەسەرە' بڕیار درا هەردوو هاوسەرۆکەکە ئازاد نەکرێن، بۆیە بڕیاری زیندانیکردنیان درێژکرایەوە.

ز.ش