بۆ ئازادیی رۆژنامەنووس ئۆروچ کەمپینێک راگەیێنرا

هاوپیشەکانی رۆژنامووس عەزیز ئۆروچ کە لە لایەن رژێمی تورکەوە دەستگیر کراوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ژێر ناوی عەزیز ئۆروچ رۆژنامەنووسە “#AzizOruçGazetecidir” کەمپینێکیان دەست پێکرد.

رۆژنامەنووسی کورد عەزیز ئۆروچ کە وەزیری ناوخۆی تورکیا بە "تیرۆرست" تۆمەتباری دەکات، لە ١١ی ئەم مانگەدا لە شاری ئاگری دەستگیر کراوە.

لە هەمان کاتدا راگەیاندنەکانی دەسەڵاتیش رۆژنامەنووسی ناوبراویان بە ئامانج گرتووە و تۆمەتی بێبنەمای دەدەنە پالی.

ز.ش