'بۆ ئاشتی بەرلە هەموو شتێک پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت'

دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی ئەستەنبوڵ ڕایانگەیاند کە ئاشتی بە کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوورد دەبێت.

دەستپێشخەریی دایکانی ئاشتی ئەستەنبوڵ لەبارەی بەیاننامەی ئاشتی هەدەپە کە ١ی ئەیلول ئاشکرای کرد لە بارەگای خۆی لە فاتیح کۆنفڕانسێکی ڕؤژنامەنووسی ئەنجامدا. کۆنفڕانسەکە بە کوردی لە لایەن دایکی ئاشتی بەدیحە گۆککوز و بە تورکی لەلایەن پەریخان ئاکبولوتەوە پێشکەشکرا.

'سەرچاوەی هەموو کێشەکانە'

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەی کوردەوە بەدەیان هەزار کەس بەهۆی شەڕەوە گیانیان لەدەستداوە و بۆیەش بۆ ڕاگرتنی شەڕ ئێمە ئامادەین هەموو شتێک بکەین.

دایکانی ئاشتی ئەوەیان خستەڕوو کە کێشەکان لە وڵات هەمووی بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەی کوردەوەیە و کێشەکان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد قات بە قات زیادیان کردووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا کە بۆ چارەسەری پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت و بارودۆخی دانوستان بڕەخسێنرێت.

دەستپێشخەریەکە ڕاشیگەیاند کە گۆشگەیری گەورەترین ئاستەنگە لە بەرانبەر ئاشتی و بۆئەوەی هەوڵی ئاشتی هەدەپە سەربکەوێت پێویستە هەموو کەسێک پشتگیری ئەو هەوڵە بکات.

ف.ق