داواكاریی خوشك و برای ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه دوێنێ له ڕێی پارێزه‌رانه‌وه داوای دیداری ئۆجالانیان له سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی بوورسا كردبوو، ڕه‌ت كرایه‌وه. هاوكات داواكاریی خانه‌واده‌كانی زیندانییانی سیاسی هامیلی یلدرم، عومه‌ر خه‌یری و فه‌یسه‌ل ئاكتاش كه له هه‌مان به‌ندیخانه ده‌مێننه‌وه، ڕه‌ت كرایه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی بوورسا-ی توركیا، داواكاریی خانه‌واده‌كانی وه‌ك هه‌میشه به بیانووی «كه‌شتی خراپه»، «باری كه‌شوهه‌وا» و «باری نائاسایی» ڕه‌ت كرده‌وه.
له ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٦ به‌دواوه، ده‌وڵه‌تی توركیا ڕێگری له‌و خانه‌وادانه ده‌كات سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن.
s.m