"بەرخۆدانی ئێمە گۆشەگیریی دەشکێنێت"

مەتین سەرحەد کە بۆ شکاندنی گۆشەگیریی لە چالاکی مانگرتن لەخواردندایە، لەگەڵ خانەوادەکەیدا قسەیکرد و وتی: " سەرەڕای هەموو هەڵسووکەوتە خراپەکان سەرکەوتنمان گەشاوەتردەبێت".

بەندکراوەکانی پەکەکە و پاژک بەئامجی شکاندنی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٦ی کانونی یەکەم/٢٥ی سەرماوەز ی ساڵی رابردوەوە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لەخوادن کردووە. مەتین سەرحەد، یەکێکە لەوگیراوانە کە لە بەندیخانەی ژمارە ١ی خارپێت لەژێر ڕێوشوێنی ئەمنی تووند لە زیندان دایە، لە ١٦ی کانونی یەکەمی/٢٥ی سەرماوەزی ساڵی رابردووە لە مانگرتنی بێسنووردایە، لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ خانەوادەکەیدا قسەیکرد و پەیامێکی نارد، لە پەیامەکەیدا سەرنجی خستووەتە سەررۆژی دایک و وتی، دایکانی بەندکراوان بە بەرخۆدان لەبەردەم گرتووخانەکان ئەمڕۆ وەڵامیان دایەوە.

سەرحەد لە پەیامەکەی خۆیدا وتی: " بەردەوام قەرزاری دایکانین، دەستیان ماچ دەکەین، پیرۆزبایی رۆژی دایکانیان لێدەکەین، لەگەڵ هەموو هێرشەکانیش دایکانمان بوونە دەنگی ئێمە و دەنگی بەرخۆدانەکەمان ، باوەڕی ئێمەیان بە سەرکەوتن پتەوترکرد، داوا لە گەنجان دەکەین خاوەنداریی لە بەرخۆدانی دایکان بکەن. با لەگەڵ دایکان ببنە یەک، ئەگەر ئێوە خەمی ئێمەتانە، ئێمە ورەمان زۆربەرزە، دەزانن ئەوە شەش مانگە لە بەرخۆدانێکی بێهاوتا داین. لەو شوێنەی کە بەرخۆدان هەبێت، خرۆشان و ورە هەیە. بەبێ بەرخۆدان ژیان نییە، مرۆڤ بە بەرخۆدان جوان دەبێت، وەکو نەمرانیش وتویانە 'بەرخۆدان ژیانە' ژیان واتە بەرخۆدان".

دیداری پارێزەران دوای ٨ ساڵ

سەرحەد ئاشکرای کرد کە ئەوان لە بەرخۆدانێکی مێژوویی دان و بەردەوام بوو: "هیوامان بە سەرکەوتن هەیە، هەرچیمان لەدەست بێت دەیکەین، ئامانجمانە کەسە ئازادەکان لەدەوری یەک کۆ ببنەوە. بەڵێ لەڕووی فیزیکی و جەستەییەوە لە وانەیە بێتاقەت بوبین و کێشمان دابەزیبێت، بەڵام وزە و بڕیارمان بێکۆتاییە. هەتا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین، باوەڕمان بەخۆمان هەیە کە سەردەکەوین، لە هەلومەرجی سەختتدا بەرخۆدان دەکەین، سەرەڕای ئەو هەڵووکەوتانەشدا سەرکەوتنمان دەگەشێتەوە. ئازادی هۆکاری هەبوونە. ئیتر خواردن و خواردنەوەمان لەبیر کردووە، بیریش لێ ناکەینەوە، چونکە لە بەرخۆدانداین".

سەرحەد دەربارەی دیداری پارێزەران کە لە ٢ی ئایار/١٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا، وتی: "دوای ٨ ساڵ ئەو هەنگاوە نراوە، بەڵام بە تەواوی نەشکێندراوە. بە بەرخۆدانی ئێمە ئەو هەنگاوە نراوە، داواکارییەکانمان هێشتا جێبەجێ نەکراون. هەتا داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێن،پاشەکشێ ناکەین. با هەمووکەسێک ببینێت و شایەتی ئەوە بدات کە هیچ هێزێک ناتوانیت لەبەردەم ئیرادەی ئازاددا بوەستێت. بەرخۆدانی ئێمە گۆشەگیری تێکدەشکێنێت. ئەم قۆناغە بە قوربانیدان بەنرختر بووە".

ک-ش