بەرنامەی ڕێپێوانی درێژی گەنجان ئاشکراکرا

بەر لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی ئۆجالان هەموو ساڵیک وەک دابونەریتێک ڕێپێوان ئەنجامدەدرێت. بەشێک لەم ڕێپێوانە لە لایەن گەنجانەوە ئەنجامدەدرێت. گەنجان بە دروشمی 'ڕیگا بە گۆشەگیری مەدە، لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئازاد ببە' ڕێپێوان ئەنجامدەدەن.

لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتدا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیەکە و داواکاری بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەموو ساڵێک ڕێپێوانی درێژ ئەنجام دەدرێت و بەشێک لە ڕێپێوانەکە لە لایەن گەنجانەوە ئەنجامدەدرێت.

بەرنامەی ڕێپێوانی گەنجان کە بە دروشمی 'ڕیگا بە گۆشەگیری مەدە، لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئازاد ببە' ئەنجامدەدرێت، ئاشکراکرا.

ڕێپێوانی درێژ نزیکەی ٢٠ ساڵە بۆ داواکاری ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە لایەن گەنجانی کورد لە ئەوروپا ئەنجامدەدرێت. گەنجان ئەمساڵیش لە ڕێپێوانەکەدا باسی هزر و ئایدۆلۆژیای ئۆجالان دەکەن و دوای ڕێپێوانەکە چالاکی هونەری و کلتوری بەڕێوەدەجێت.

بۆ ڕێپێوانی درێژ گەنجان لە هەموو شوێنێکی ئەوروپا ٧ی شوبات لە شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا کۆدەبنەوە.

بەرنامەی ڕێپێوانەکە بەم شێوەیەیە:

ڕۆژی یەکەمین: ٨ی شوبات / Frankfurt – Neu Isenburg

ڕۆژی دووەم: ٩ی شوبات/ Neu Isenburg – Darmstadt

ڕۆژی سێیەم: ١٠ی شوبات / Darmstadt – Bensheim

ڕۆژی چوارەم: ١١ی شوبات / Bensheim – Mannheim

ڕۆژی پێنجەم: ١٢ی شوبات / Mannheim – Homburg

ڕۆژی شەشەم: ١٣ی شبوات/ Homburg – Saarbrücken

ڕۆژی حەوتەم:  ئاهەنگ

ف.ق