لە راگەیاندراوەکەى بەڕێوبەرایەتیی کۆمسیونەکانی باشوری کەجەدەکە – ئەوروپا هاتووە، "ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتیی کۆمسیونەکانی باشوری کەجەدەکە - ئەوروپا وێڕای ناڕەزایەتی توندی خۆمان بەرامبەر بەم کارە قێزەون و سەرکوتکەرانەیەی پارتی دیموکرات و دەسەڵاتەکەی، لەهەمان کاتدا پێمانوایە پارتی دیموکرات لە هەولێر به‌رگه‌ی بوونی هیچ کیانێکی تر ناگرێت".
راشیانگەیاندووە "داوا لەسەرجەم حیزب و لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنی و مرۆڤدۆستەکان و هه‌موو دۆستانی ئینته‌رناسۆناڵمان ده‌که‌ین له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، کە چیتر بێدەنگ نەبن لەئاست ئەم کارە قێزەونانەی دەسەڵاتی پارتی له هه‌ولێر و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن".
دەقی راگەیاندراوەکە
چیتر نابێ بێدەنگبین لەدژی پێشێلکاریەکانی پارتی و دەسەڵاتەکەی
وەک بۆ هەمووان ئاشکرایە، پارتی دیموکراتی کوردستان لەشاری هەولێر وەک پیشەی هەمیشەیی دەستی کردووە بە ڕەشبگیری ئەندام و هەڵسوڕاوانی تەڤگەری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان و سه‌رتاپای ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکاری سیاسه‌ت و پلانه‌کانی پارته‌که‌ی خۆیان.
لەماوەی ڕابردوو هەڤاڵ تەحسین ئەندامی ئەنجومەنی هەولێری تەڤگەری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستانیان دەسگیرکردوە، به‌ر له ڕۆژێکیش هەمدیس بەشێوەیەکی نامرۆڤانه هەڵیانکوتاوه‌ته سەر ماڵی هەردوو ئەندامانی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی لە هەولێر، هەڤاڵان سەمیرە و مام عەونیان ده‌ستگیر کردووه.
ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتیی کۆمسیونەکانی باشوری کەجەدەکە - ئەوروپا وێڕای ناڕەزایەتی توندی خۆمان بەرامبەر بەم کارە قێزەون و سەرکوتکەرانەیەی پارتی دیموکرات و دەسەڵاتەکەی، لەهەمان کاتدا پێمانوایە پارتی دیموکرات لە هەولێر به‌رگه‌ی بوونی هیچ کیانێکی تر ناگرن، که یان کۆپی یان دارده‌ستی خۆیان نه‌بێت و نایانەوێت هیچ دەنگێکی جیاواز لەخۆیان بوونی هەبێت، بەتایبەتی ته‌ڤگەری ئازادی کە چالاکانە و بێ دوودڵی کار و خه‌بات بۆ گه‌لی خۆیان ده‌که‌ن و خه‌مخۆری هه‌موو چین و ڕه‌گه‌ز و ئاینزا و بوونه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ترن به‌بێ جیاوازی و وەک پێشەنگ دەبینرێن.
ئێمە بانگەوازی لەهەموو کەسێک دەکەین، داوا لەسەرجەم حیزب و لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنی و مرۆڤدۆستەکان و هه‌موو دۆستانی ئینته‌رناسۆناڵمان ده‌که‌ین له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، کە چیتر بێدەنگ نەبن لەئاست ئەم کارە قێزەونانەی دەسەڵاتی پارتی له هه‌ولێر و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
با هەموو پێکەوە داوای ئازادی بۆ هەڤاڵانی تەڤگەری ئازادی کوردستان بکەین.
ژ.ت