بە مەراسیمێکی بەهیبەت یادی شەهید هەڵمەت کرایەوە

لە چلەمین ڕۆژی شەهید بوونی دیار غەریب(هەڵمەت) ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی کەجەکە لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی جەماوەڕیکی بەرچاوی گەل و هەڤاڵانی شەهید و نوێنەری پارت و لاینە سیاسیەکانی چوار پارچەی کوردستان یادی کرایەوە.

 سەرتای مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە روحی شەهید هەڵمەت و تەواوی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد دواتر لەسەر ناوەی خانەوادەی شەهید هەڵمەت، دکتۆر ڕزگاری برای پەیامێکی خوێندەوە وتی: بە پێشوازیە گەرمەی گەلی باشوری کوردستان و خاوەنداریەتی کردنی گەل بەشێک لە برینەکانمان سارێژ بوو، هەڤاڵ دایرغەریب تەنها ڕۆڵەی ئێمە نەبوو بەڵکوو ڕۆڵەی هەموو گەل بوو بە شەهیدبوونی ئەرکی ئیمەی قورسترکرد بۆ ئەوەی وەک خانەوادەکەی خەونەکانی شەهید پێک بێنین.

هەروەها، پەیامی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لەلایەن غەریب مەحەمەد-ەوە خوێندرایەوە، کە تێیدا هاتبوو: دیار غەریب لە نەبوونەوە هەبوونی خوڵقاند و ئێمە هەموومان خۆمان بە قوتابی ئەو و خانەوادەکەی دەزانین، چونکە قوتابخانەی هەموومان بوو و گەورەترین کۆسپ بوو لە بەردەم داگیرکەران، لە تۆڵی هەڤاڵ هەڵمەت تۆڵەی هەموو شەهیدان دەکەینەوە و کۆتایی بە خیانەت دەهێنین.

هەروەها لەسەرناوی کۆمیتەی بەرێوبەری پەکەکە  سەردارستار پەیامێکی خوێندەوە وتی: شۆرشی کوردستان بە ڕێوەبەرایەتی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ هەر دێت گەشتر دەبیت بۆیە هەمێشە دووژمنان سەرکردە و ڕیبەرانی ئەو تێکۆشانە دەکەنە ئامانج بەڵام ئێمە وەک پەکەکە بە دووژمنان ڕادەگینین لە دوای شەهید بوونی هەڤاڵ هەڵمەت پەیمانی خۆمان دووپات کردۆتەوە بۆ بەدیهینانی خەونەکانی هەڤاڵ هەڵمەت تەواوی شەهیدانی کوردستان بە روحی هەڤاڵ هەڵمەت داگیرکەری تێک دەشکێنین خاینەت بن بر دەکەین.

لە درێژەی مەراسیمەکە کۆمیتەی بەرێوبەرایەتی کەجەکە لوقمان عبدوڵا پەیمای کەجەکەی خوێندەوە ڕایگیاند: هەڤاڵ هەڵمەت زۆرترین تێکۆشانی هەبوو لە بەرانگاربوونەوەی داگیرکەران بە پێگیاندنی دەیان کادرو گەنجی باشوی کوردستان لەسەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ.

هەروەها وتیشی : وەک چۆن هەڤال هەڵمەت بە هێچ شێوەیەک ملکەچی داگیرکەر و دووژمنان نەبوو بەهەمان شێوەش دەبی کۆمەڵگای باشوری کوردستان داگیرکاری قەبووڵ نەکەن دژی ڕابوستەنەوە خاونداری کردن لە هەڤاڵ هەڵمەت لە ناو کۆمەڵگای باشوری کوردستان خاوندری کردنی لە ڕۆڵەی بە ئەمەک و شۆڕشگیرەکانی خۆی ئەوەیش نێشانەی پێشکەوتنی خەباتی دێموکراتی و وڵاتپارێزیە، ئێمەش وەک هەڤاڵانی شەهید هەڵمەت لە بەر چاوەی خانەودەکەی  تەواوی گەلی وڵاتپارێز بەڵین دووپات دەکینەوە  تۆڵەی شەهید هەڤاڵ هەڵمەت دەکەینەوە.

لە بەشیکی تری ڕێز لێنانەکە کۆمەڵیک بەرهەمی فەکری ونووسینی شەهید دیاری غەریب  کە لە چوارچێوەی ٧ کتێب چاپکراوە بە سەر ئامدەبوانی مەراسیمەکەدا دابشکرا.

بەرهەمەکانی دیار غەریب لە چوارچیوەی ئەم ناو نیشانەی خوارەوە کۆکراونەتەوە.

کورەتە مێژوویەکی عێراق و باشوری کوردستان

مانڤیستۆی گەنجانی باشوری کوردستان

خۆبەرێوبەری دیموکراتی

قەیرانی سیستەم و پرسی پێشەنگایەتی لە باشوری کوردستان

هەڵوێستەیەک دەربارەی ئایین و باوەڕمەندیی .

هەروەها کۆمیتەی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ پەیامیکیان پێشکش کرد تێدا ئاماژەیان بەوەدا بوو: شەهید دیار غەریب سەمبۆلی ژیان دۆستی مرۆڤ دۆستی و نەتەوەی بوو، گەرچی شەهید بوونی ئەوسەرکردیە  کارەساتێکی گەورە بوو، بەڵام باشوری کوردستان هەرگیز شۆرش و سەرکردەی ڵی نابرێت تێکۆشان هەر بەردەوام دەبێت.

تارا حوسین لە سەر ناوی  تەڤگەری ئازادی وتارێکی پێشکەش کرد وتی: هەڤال هەڵمەت سیمبوڵیک بوو بۆ تێكۆشان، قوتابخانەیک بوو بۆ فکر فەلسەفە بۆیە لەلاین داگیرکەرانەوە بە ئامانج گیرا، بۆ تۆڵەکردنەوەی هەڤاڵ هەڵمەت ئێمە لە باشوری کوردستان دەبینە چقڵی چاوی خیانەتکاران و داگیرکەران خۆمان بە هەڵگری فکری هەڤاڵ هەڵمەت و هێلی تیکۆشانی دێموکراتی دەزانین لە باشوری کوردستان.

لە بەشێکی تری قسەکانی وتی: هەڤاڵ هەڵمەت مافی لەسەر مانە بۆ ئەوەی ڕێبازەکەی بەردەوام بکەین چارەکە سەدەیەک خەباتی هەڤاڵ هەڵمەت ئەرکدارمان دەکات بۆ ئەوەی دژی خەتی خیانەت و نۆکەران بین، ببینە ولامێک بۆ خواستەکانی قازی محمد، قاسملو و دیارغەریب و مام زەکی زیلان و ساکینە و هەموو شەهیدان.

کاکە حەمە لاو ئامۆزای شەهید پەیامێکی پێشکەش کرد وتی ئێمە خەڵکی سوسێنانین خاوەنی دەیان شەهیدی ئەنفال و سەنگەرین، بەڵام بە داخەوە ڕیگایان پێمان نەدا کە مەراسیمی شەهیدی سەرکردە هەڤاڵ دایر غەریب لە هۆڵدا ڕێک بخەین، ئەوەش ئەومان پێ دەڵێت دەسەڵاتی باشور دەسەڵاتی کۆیلەو بێ ئێرادەیە.

لەبەردەوامی یادەکە سۆما فەرهادم لەسەر ناوی ڕیکخراوی ژانانی ئازادی کوردستان وتارێکی پێشکش کرد ڕاگەیاند: هەڤاڵ هەڵمەت لە کەسایتی خۆیدا زهنەیتی ڕەگەز پەرستی جێاکاری بن بڕکردبوو،  باوەری تەواوی بە پێشنگایەتی ژن هەبوو لە هەموو تەمەنی خۆیدا تێکۆشەرێکی بەهیزی ڕێگیای ئازادی ژنان بوو شەهید بوونەکەشی دەکەینە مەشەخەڵی شۆرشی ژنان لە باشور.

لە دڕێژی مەراسیمەکە  وتاری کۆنگرەی کۆمەڵگای ئیسلامی دیموکراتی پەیامی  لاینە سیاسیەکانی تری پارچەکانی تری کوردستان خوێندرایەوە شعرو پەخشان خوێندرایەوە وە لەلایان هونەرمەندان سرود بەرهەمی هونەری بەبۆنەی ئەو ڕێزگرتن لە شەهید پێشکەش کرا.

لەکۆتایشدا دێکۆمانتاریک لەسەر ژیانی شەهید  کە لەلاین کۆمیەتی ئامادەکاری مەراسیمەکە ئامادەکرابوو نمایشکرا، لە کۆتای مەراسیمەکەش شەهادەت نامەی لەلاین  کۆمیەتی شەهیدانی پەکەکە لە باشور بەخشرایە خانەوادەی شەهید.

ک-ش