بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە ٢ سەربازی عێراقی کوژران
بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە دەوروبەری قەزای مەخمور ٢ سەربازی سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە دەوروبەری قەزای مەخمور ٢ سەربازی سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی راگەیێندراوی هێزە ئەمنیەکانی سوپای عیڕاق، لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازیدا لە دەروبەری قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای موسل، مینێک تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ٢ سەربازی سوپا گیانیان لەدەستداوە و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
پێشبینی ئەوە دەکرێت، ئەو مینە بەرماوەی تەقەمەنیەکانی چەتەکانی داعش بێت.
ز.ش