ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا ڕوویدا

 کەسێک لە نزیک پرسەیەک لە ناوچەی تارمییەی بەغدا خۆی تەقانده‌وه‌ و بەو ھۆیەوە چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغدا ڕایانگەیاند، کەسێک بە پشتوێنەیەکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی لەنێو پرسەیەک لە ناوچەی تارمییەی بەغدا تەقاندووەتەوە و بەو ھۆیەوە ٣ کەس کوژراون و ١٢ کەسیش بریندار بوون.

ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ پرسەکە ئی ئەندامێکی سەر بە حیزبی ئیسلامیی عێراق بووە کە دوێنێ لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژراوه‌. 

s.m