توركیا ئاوی چه‌می فوراتی بڕی
ده‌وڵه‌تی توركیا كه له باكووری سووریای سووریا چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژی كرد، ئێستاش ئاو وه‌ك چه‌كێك به‌كاردێنێت. به‌هۆی بڕینی ئاوی چه‌می فورات، دانیشتوانی ته‌بقا ڕووبه‌ڕووی بارێكی سه‌خت بوونه‌ته‌وه.
ده‌وڵه‌تی توركیا كه له باكووری سووریای سووریا چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژی كرد، ئێستاش ئاو وه‌ك چه‌كێك به‌كاردێنێت. به‌هۆی بڕینی ئاوی چه‌می فورات، دانیشتوانی ته‌بقا ڕووبه‌ڕووی بارێكی سه‌خت بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار - ئانها، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ئاوی چه‌می فوراتی بڕیوه، ته‌نیا ده‌توانرێت ١٢ كاتژمێر كاره‌بای شاره‌كه له ڕێی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمه‌كه دابین بكرێت.
له ته‌بقا به‌هۆی كه‌مبوونی ئاو، زه‌وی له به‌رده‌م وشكبووندایه، ئه‌مه‌ش هێرشه له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له كارسازان ده‌كات. كارسازان ناچارن مۆلیده به‌كاربێنن و ئه‌مه‌ش خه‌رجی زیاتر ده‌كات.
مسته‌فا ئه‌حمه‌د ئه‌لحسێن كه یه‌كێكه له كاسبكارانی شاره‌كه، ده‌ستنیشانی ده‌كات كه له دوای ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان له چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كردووه، ڕۆژی ئارام و خۆشیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ده‌شڵێت: به‌هۆی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا ئاو و كاره‌بامان كه‌م بووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له گه‌ل كردووه.
ئه‌و كاسبكاره هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌موو قانوونه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشێل ده‌كات. ده‌شڵێت: به‌هۆی بڕینی ئاوی چه‌می فورات كاره‌با كه‌م بووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی خراپی له كاری ئێمه كردووه.
خالید ئه‌لئمێری، كاسبكارێكی دیكه‌یه و ده‌ڵێت: هه‌موو كارسازه‌كانی شار ناچارن مۆلیده‌ی كاره‌با به‌كاربێنن. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووریی هه‌رێمه‌كه دروست بووه.
s.m