توركیا بڕیاری ئازادكردنی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی دا
له دانیشتنی دادگه‌ی ئیزمیردا ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ده‌ستگیركردنی قه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكی ئاندرۆ برۆ‌نسن كه ئاڵۆزی خستبووه نێو په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری ئازادكردنی ناوبراو درا.
له دانیشتنی دادگه‌ی ئیزمیردا ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ده‌ستگیركردنی قه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكی ئاندرۆ برۆ‌نسن كه ئاڵۆزی خستبووه نێو په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری ئازادكردنی ناوبراو درا.
ئه‌مڕۆ دانیشتنی چواره‌می دادگه‌یی كردنی قه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكی ئاندرۆ برۆ‌نسن له دووه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئیزمیر له توركیا به‌ڕێوه‌چوو. برۆ‌نسن به هاوكاریكردنی جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن-ی هاوپه‌یمانی پێشووی ئه‌ردۆغان و هاوكاریكردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد (په‌كه‌كه) تۆمه‌تبار ده‌كرا. هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی سیخووڕی داوای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی ٣٥ ساڵ كرابوو. دواتر سزای ٣ ساڵ، ١ مانگ و ١٥ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركردن له ماڵه‌كه‌یدا بۆ بڕابوویه‌وه.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگه‌دا ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی قه‌شه برۆ‌نسن، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له توركیا ماسلاهاتگوزهری جێفری ئێم هۆڤێنیهر-یش ئاماده بوو. له دانیشتنه‌كه‌دا شایه‌تحاڵانی دۆسیه‌كه كه له‌ژێر ناوی بوشرا، له‌ڤه‌نت كاكان و سه‌رهات ئیفاده‌یان داوه، ئیفاده‌كانیان كشانده‌وه. تا ئێستا نازانرێت ئه‌و شایه‌تحاڵانه كێن، بۆچی به‌په‌له ئیفاده‌یان داوه و بۆچی دواتر ئیفاده‌كانیان كشاندووه‌ته‌وه.
له دانیشتنه‌كه‌دا دادوه‌ر به بیانووی ڕه‌چاوكردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر بووه، بڕیاری دا سزای سه‌ر ئاندرۆ برۆ‌نسن هه‌ڵبگیرێت و ئازاد بكرێت.
s.m