تورکیا دەستی بە وەرگرتنی ( S-400) کرد

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەوان دەستیان بەوەر گرتنی موشەکی( S-400)کردووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەی وەرگرتنی سیستەمی بەرگری ( S-400) دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، کە بەشێک لە سیستمی مووشەکی بەرگریی S-400  ڕوسی، گەیشتووەتە بنكه‌ی ئاسمانی مورته‌د، لەشاری ئه‌نقه‌ره.

کڕینی سیستمی مووشەکی S-400، لە ڕوسیا لەلایەن تورکیاوە، ناکۆکی لەنێوان تورکیا و ئەمریکادا دروستکردووە، پێشتر چەندینجار ئەمریکا هۆشداریی دابووە تورکیا کە نابێت سیستمی مووشەکی S-400 لە ڕوسیا بکڕێت.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەوەی خستەڕوو کە بەشێک لە پارچەکانی  سیستەمی بەرگەری ئاسمانی ( S-400) کە تورکیا لە رووسیای کڕیوە، گوازراوەتەوە بۆ ئەنکەرا.

ک-ش