نوێنه‌ری هه‌ده‌په له كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا فائیك یاگزای ده‌رباره‌ی كاره‌كانی دوێنێی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا زانیاری دا و ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه (CPT) كردووه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، داواكاری ئه‌وان و په‌رله‌مانتاران یه‌كه.
یاگزای گوتی: «ئێمه داوامان كرد گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ڵبگیرێت، ده‌رفه‌ت بدرێت كه بتوانێت خانه‌واده و پارێزه‌رانی به ڕێكوپێكی ببینێت، مافی نووسینی نامه و به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆنی پێبدرێت كه ئه‌مه له ڕاپۆرتی سی پی تی-شدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه و له ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا په‌سه‌ند كراوه.»
نوێنه‌ری هه‌ده‌په له كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا ڕاشیگه‌یاند، هه‌ڵوێستی سی پی تی ئه‌رێنی بوو و په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاش به هه‌مان شێوه بۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو.
یاگزای ڕاپۆرتی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپای ده‌رباره‌ی توركیا هه‌ڵسه‌نگاند كه دوێنێ خرایه ده‌نگدان و په‌سه‌ند كرا. له‌وباره‌یه‌وه گوتی، ڕاپۆرتی ٢٠١٩ تووندترین ڕاپۆرته له‌نێو ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له ساڵی ٢٠٠٥ به‌دواوه ده‌رباره‌ی توركیا ئاماده كراون.
فائیك یاگزای ئاشكرای كرد، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پێشنیازی بۆ كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كردووه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ڕابگرێت. گوتی: «بڕیاره‌كه هی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه. به‌ڵام هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌م شێوه‌یه، هه‌مان هه‌ڵوێستی ڕای گشتیی ئه‌ورووپا له دژی توركیا پیشان ده‌دات. هه‌روه‌ها ده‌ریده‌خات كه توركیا له چ دۆخێكدایه.»
دۆروو: له دیداره‌كاندا باس له ڕێكاره دژه‌دیموكراتییه‌كان كرا
له لایه‌كی دیكه‌وه، نوێنه‌ری هه‌ده‌په له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌یووب دۆروو ڕایگه‌یاند، له ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له بارودۆخی سیاسی له توركیا، ڕێكاره دژه‌دیموكراتییه‌كانی دژ به هه‌ده‌په كراوه.»
گوتیشی، له ڕاپۆرته‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ڕاشكاو داوا كراوه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ڕابگیرێن. له كاتی ده‌نگداندا فراكسیۆنی ڕاستڕه‌وه‌كان داوای كرد په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا بپچڕێنرێن. به‌ڵام فراكسیۆنه‌كانی سۆسیالدیموكرات، سه‌وز و چه‌پ پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه توركیا ته‌نیا له ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په پێكنه‌هاتووه، ئۆپۆزسیۆنێكی دیموكراتی لێیه. ئه‌وان داوایان كرد په‌یوه‌ندییه‌كان ڕابگیرێن.»
به گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌یووب دۆروو، ڕاپۆرته‌كه له ئاستی چاوه‌ڕوانی دابووه و به‌و شێوه‌یه‌ی كه له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، په‌سه‌ند كراوه.
s.m