تیرۆری ئاکەپە لە گرتووخانەی شاکران
راگەیاندرا پۆلیس و پاسەوان و بەرپرسانی گرتووخانەی ژمارە ٤ی شاکران هەڵیانکوتاوەتە سەر هۆڵی زیندانییە سیاسییەکان و دەستیان بەسەر هەموو پێداویستییەکانی ژیانیانادا گرتووە.
راگەیاندرا پۆلیس و پاسەوان و بەرپرسانی گرتووخانەی ژمارە ٤ی شاکران هەڵیانکوتاوەتە سەر هۆڵی زیندانییە سیاسییەکان و دەستیان بەسەر هەموو پێداویستییەکانی ژیانیانادا گرتووە.
چالاکوانی مانگرتوو یوسف ئۆزدەمیر رایگەیاند، بە بیانووی پشکنین دەستیان بەسەر هەموو پێداویستییەکانی ژیاندا گرتووە.
یوسف ئۆزدەمیر ساڵی ٢٠٠٩ و کاتێک لە زانکۆی ٩ی ئەیلولی ئیزمیر لە بەشی پەرستاری دەیخوێند دەستگیر کرا. ئۆزدەمیر سزای زیندانیکردنی ١٥ ساڵ و ٦ مانگی بەسەردا سەپێنراوە. ٧٦ رۆژە لەپێناو شکاندنی گۆشەگیری لە گرتووخانەی ژمای ٤ی شاکران لە چالاکیى مانگرتنی بێسنوور دایە.
ئۆزدەمیر بە تەلەفۆن باسی ئەو رووداوانە و هەڵکوتانە سەر بەشی زیندانییە سیاسییەکان بۆ کەسوکارەکەی کردووە. باوکی ئۆزدەمیر لەوبارەیەوە رایگەیاند، بیر لەو ڕووداوانە دەکاتەوە و وتی: "هەڵیانکوتاوەتە سەر هەموو هۆڵەکان".
باوکی ئۆزدەمیر وتیشی: "دەستیان بەسەر هەموو پێداویستییەکانی ژیاندا گرتووە. تەنیا پێخەفەکانیان بۆ بەجێهێشتوون. سەرچەفیشیان پێنەداون. هەر خۆی کوڕەکەم لە مانگرتندایە و ئێستا نازانم لە چ دۆخێک دایە".
باوکی ئۆزدەمیرئەوەشی وت، لەبەر ئەوەى کوڕەکەی لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی کردووە، زانیاری روونتری نەداوە.
باوکی راشیگەیاند، گۆشەگیری تاوانێکی مرۆییە و وتی: "لەگەڵ بەرخۆدانی رۆڵەکانمانین. قوربانییەکەی و باجەکەى هەرچی دەبێت با ببێت، ئێمە لەگەڵیانین".
ر.م