تیپی ئاوازی چیا گۆرانییەکى نوێی بە ناوی "لە چیاوە بەرەو دەریا" بڵاوکردەوە

ئاوازی چیا تیپی مۆسیقای گەریلا ئەمجارە کلیپێکى بۆ گۆرانییەکی نوێ بە ناوی "لە چیاوە بەرەو دەریا" ئامادە کرد و بڵاویکردەوە.

تیپی مۆسیقای گەریلا، ئاوازی چیا لە مانگی ئایارەوە تاوەکو ئێستا ٣ کلیپی بڵاوکردووەتەوە.

کلیپی سێیەم ناوی لە چیاوە بەرەو دەریایە و بە زمانى تورکی ئامادە کراوە و لە گۆرانییەکەدا باسی بەرخۆدان، مێژوو و تێکۆشانی ژینگەپارێزی کراوە.

ئاوازی چیا لە ٢٣ی تەمموزی ئەمساڵدا کلیپێکى بە ناوی "سەرهەڵدانى شۆڕش" و لە ٢٣ی ئایاریشدا کلیپێکى تری بە ناوی "دڵ پۆڵا" لەبارەى بەرخودانى گەریلاوە بڵاوکردەوە.

****

 

ژ.ت