دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکان لە حەفتانین کە ٥ سەربازی تێیدا سزادران، بڵاو کرایەوە
گەریلا TV دیمەنی چالاکیەکەی ١٧ی ئەیلولی هەرێمی حەفتانینی بڵاو کردەوە کە لە ئەنجامدا ٥ سەربازی تورک سزا دران.
گەریلا TV دیمەنی چالاکیەکەی ١٧ی ئەیلولی هەرێمی حەفتانینی بڵاو کردەوە کە لە ئەنجامدا ٥ سەربازی تورک سزا دران.
لەو دیمەنەدا ئاشکرا دەبێت کە سەنگەرێکی سوپای داگیرکەری تورک لە سەر گردەکە، بە تەواوەتی لەناو دەبرێت.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە چەند رۆژ لەمەوبەر لەبارەی ئەم چالاکیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردبووە و زانیاریەکانی بەم شێوەیە خستبووەروو:
"لە ١٧ی ئەیلولدا کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گردی کاتۆ سولە لە ناوچەی بەکتوریای سەر بە هەرێمی حەفتانین، سەنگەرێکی سوپای داگیرکەری تورک بوو بە ئامانجی هێزەکانمان. لە ئەنجامدا ئەو سەنگەرە لەناوبار و ٥ سەرباز سزادران و ٣ سەربازیش بریندار بوون.
دوای چالاکیەکە، سوپای داگیرکەری تورک بە پشتیوانی هەلیکۆپتەری کۆبرا، سەربازە سزادراو و بریندارەکانی خۆی لە هەرێمەکە دوور خستەوە."
ز.ش