تەمەللی: پێویستی سوریا بە دەستوورێکی دیموکراتیکە

سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی هەدەپە لە کۆنگرەی هەدەپەدا ئاماژەی بەوەدا، ئەوان واز لە تێکۆشانەکەیان ناهێنن و پێویستە ئیتر زوڵم لە هەدەپە بترسێت.

سەزایی تەمەللی لە سێیەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتیکی گەلان هەدەپە لە ئەستەنبوڵ قسەی کرد و سیاسەتی ئاکەپە/مەهەپەی ڕەخنە کرد وتی، "تێکۆشان بەردەوامە و ئێمە لە دژی فاشیزم تێدەکۆشین. بۆ کۆمارێکی دیموکرات تێدەکۆشین. ئێستا ڕژێمی ئاکەپە/مەهەپە دەسەلاتدارە. بە هەموو شێوەیەک سیاسەتی شەڕ بەڕێوە دەبەن و دوژمنایەتی گەلی کورد دەکەن. ئەو شتانەی لە سوریا کرا بەردەوامی ئەوەیە. ٥ ساڵ دواکەوتین، ٥ سال بەر لە ئێستا لە کۆبانی بەرخۆدانێک هەبوو. ئەوان بناگەی دیموکراسیان دانا. کورد، تورک، عەرەب و سوریان و ئەرمەنی بەیەکەوە ژیان."

تەمەللی وتیشێ ، "بانەگەوازیمان بۆ ڕای گشتی نێودەوڵەتی ئەوەیە، هەوڵ بۆ دەستوورێکی دیموکراتیک لە سوریا بنێن. لە سوریا هەر چەند شەڕ قوڕس دەبێت، لە تورکیا ئەوەندە توندوتیژی زیاتر دەبێت. لەبەرئەوەی دەسەڵات بە شەڕ خۆت بەخێو دەکات. شەڕ و ڕەتکردنی کورد دەکاتە هەوێنی هەبوونی خۆی. ئەمڕۆ هەژاری لە بەرزترین ئاستدایە. هۆکاری هەژاری شەڕە. ٧٠٪ خانەنشینەکان ناتوانن بە رێکوپێکی بژین. گەنجان بێکارن. ئەم بودجەیە بودجەی شەڕ و کۆشکە. لەبەرئەوەی بودجە بۆ شەڕ بەکاردەهێنرێت، قەیران دروست بووە."

هەروەها باسی لەوەش کرد، پێویستە بەرامبەر قەیومەکان بێدەنگ نەبین. ئەگەر بەرامبەر قەیومەکان بێدەنگ بین، سبەینی قەیوم لە دەرگاشمان دەدەن. نادادپەروەری لە بەرزترین ئاستداتە. ٥ ساڵ بەر لە ئێستا وتمان، گۆشەگیری لە هەموو جێگەیەک بڵاودەبێتەوە. ئێستا دۆخەکە دەبینرێت. وتمان گۆشەگیری کۆتایی پێبێنن، بەڵام بەردەوامیان پێدا. کاتێک بەرامبەر گۆشەگیری بێدەنگی هەڵبژێردرا، لە هەموو جێگەیەکی تورکیا بڵاوبووەوە. بۆیە دەڵیێین پێویستە گۆشەگیری کۆتایی پێبهێنرێت و تورکیا ئازاد ببێت.

ف.ق