تەمەللی: پێویستە هەموو کەسێک بەشداری هاوپەیمانی دیموکراسی ببێت

سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی هەدەپە لە چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپەدا قسەیکرد و داوای لە هەموو کەسێک کرد بەشداری لە هاوپەیمانی دیموکراسی ببن. تەمەللی وتی، "بۆ پێکهێنانی کۆماری دیموکرات لە ڕێگای دیموکراسی ڕەها پێویستە تێکۆشانی دیموکراسی ڕادیکاڵ گەش بکرێت.

تەمەللی لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە جۆش و خڕوشی هۆڵی کۆنگرەکە کرد و وتی، "ئەم جۆش و خڕۆشە نیشانەی ئەوەیە کە کۆنگرەکە گەیشتووەتە ئامانجی خۆی. بڕوا بکەن جۆش و خڕۆشی ئێوە و دەنگتان گەیشتووەتە ئیـمڕالی لای ئۆجالان."

تێکشکاندنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان ئەرکی مێژوویی ئێمەیە

تەمەللی ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی، "لەم ٢ ساڵەی دوایی دا لەدژی گۆشەگیری ڕەها لە ئیمڕالی لەدژی بەڕێز ئۆجالان، ئێمە لەشی خۆمان دایە بەر مانگرتن لە خواردن. لەدژی گۆشەگیری ئێمە لە هەموو جێگایەک باسمان لە ئاشتی و ڕامانی دیموکراتیکی ئۆجالان کرد. ئێمە باسمان کرد و ڕامانی ئاشتی و دیموکراسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی ئۆجالان دەنگی دایەوە. لە سەردەمی نوێدا شکاندنی گۆشەگیری ئیمڕالی و تێکۆشان بۆ ستاتۆی ئازاد ئەرکی مێژووییمانە."

تەمەللی لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕایگەیاند، لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەوان هەڵیانداوە ببن بە شایەنی ڕێبازی بەرخۆدانی سەدان ساڵە، ترسی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە بە هۆی بوێری هەدەپە چۆکی داداوە و بەردەوامە. ئێستا کاتی ئەوەیە بوێری بۆ گۆڕانکاری ژیانی بگۆڕێت، هیواکان گەش بکرێن. کاتی ئەوە هاتووە سنورەکانی کە نەتەوە – دەوڵەت دایڕشتووە لە قەدەری خۆمان دەریان بکەین. کاتی ئەوەیە چارەسەری کۆنفیدڕالی دیموکراتیک بە شێوەی بژاردەیەک پێشکەش بە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی جیهان بکەین. ئێستا کاتی ئەوەیە ئێمە زیاتر ڕێکخستنی خۆمان بەهێز بکەین، ئێستا کاتی ئازادیە."

بانگەوازیمان بۆ هەموو کەسێک ئەوەیە بەشداری لە هاوپەیمانی دیموکراسی ببن

تەمەللی لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، بە ڕێکخستن لەسەر هێڵی سیێەم، دەتوانرێت گەلان لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ڕزگار بکرێت و بەرپرسیاری مێژوویی خۆمان بەجێبهێنین. بۆ ئەوەی دەسەڵاتێکی دیموکرات پێشکەش بە گەلانی تورکیا لەم سەردەمە نووێیەدا بکەین پێویستە بەردەوامی بە تێکۆشان بدەین. تەمەللی داوای کرد، لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوەی دیموکراسی و ئاشتی پێشکەش بە گەلان بکرێت، هەموو کەسێک بەشداری لە هاوپەیمانی دیموکراسی بکەن. هەوڵەکانیش بۆ ئەوە نییە، دەسەڵاتێک دروست بکرێت، بۆ ئەوەیە ڕەگەزەکان بکرێن بە دەسەڵات و بانگەوازیمان ئەوەی هەموو کەسێک بەشداری لە هاوپەیمانی دیموکراسی بکەن.

تەمەللی هەروەها وتیشی، "بۆ دروستکردنی کۆمارێکی دیموکراتیک بۆ دیموکراسی رادیکاڵ پێویستە تێکۆشانی دیموکراسی رادیکاڵ گەش بکرێت. پێویستە ئێمە بە بەردەوامی دیموکراسی خۆجێیی و سیستمی پەرلەمانتاری جێگیرکراو بپارێزین."

تەمەللی لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، ئێستا کاتی ئەوەیە سیاسەت بە شێوەیەکی بەهێز بگاتە کۆڵان، گەڕەک و ئەنجومەنەکان.

ف.ق