تەواوی دەروازەکانی پارێزگای نەینەوا دادەخرێت

لە رۆژی پێنجشەممەوە و بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواوی دەروازەکانی پارێزگای نەینەوا دادەخرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە شانەی قەیرانەکانی نەینەوا بڕیاریدا لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە تەواوی دەروازەکانی پارێزگاکە دابخات و رێگە بە هاتووچۆی دەرەوەی پارێزگاکە نادات لەگەل نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان.

ئەم بڕیارەش بۆ ڕێگریکردنە لە بڵابوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها شانەی قەیرانەکانی نەینەوا جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی گرنگە هاووڵاتییان رێنمایەکانی خۆپاراستن جێبەجێ بکەن و خۆیان دووربگرن لە گردبوونەوە.

ژ.ت