جارێكی دیكه داواكاریی خانه‌واده‌ی زیندانییانی ئیمڕاڵی ڕه‌تكرایه‌وه
داواكاریی خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی، ڕه‌تكرایه‌وه.
داواكاریی خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی، ڕه‌تكرایه‌وه.
محه‌مه‌د ئۆجالان و مه‌زڵووم دینچ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو به نوێنه‌رایه‌تیی خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی سه‌ردانی ئیمڕاڵی. هاوكات خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و وه‌یسی ئاكتاش هه‌مان داواكارییان پێشكه‌ش كرد.
داواكاری گشتیی شاری بوورسا داواكاریی خانه‌واده‌كانی ڕه‌تكرده‌وه. خانه‌واده‌كان دوایین جار له ٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ سه‌ردانی ئیمڕاڵییان كردبوو و چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجام دابوو.
s.m