جارێكی دیكه ڕێ به پارێزه‌رانی ئۆجالان نه‌درا سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ جاری ٧٦٣هه‌م، داوای بینینی ئۆجالانیان كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ جاری ٧٦٣هه‌م، داوای بینینی ئۆجالانیان كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان؛ جه‌نگیز یوره‌كلی، فوئاد جۆشئاجاك و سه‌ربای كۆكلو به‌مه‌به‌ستی بینینی ئۆجالان، جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی كۆماری له بوورسا كرد. به‌ڵام هاوشێوه‌ی ٧٦٢ جاری پێشوو، داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه و ڕێ نه‌درا پارێزه‌ران سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت ئۆجالان ببینن. پێشتر به بیانووی «ناله‌باری كه‌شوهه‌وا»، «كۆسته‌ر خرا بووه» و «كۆسته‌ر چاك ده‌كرێته‌وه» نه‌یانده‌هێشت پارێزه‌ران سه‌ردانی ئۆجالان بكه‌ن. له ٢٠١٦ به‌دواوه، بیانووی «باری نائاسایی»یان زیاد كردووه.
s.m