«جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م لە كێشه‌ی کوردان‌دا گیری خواردووه»
ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ر ساڵح جومعه پیر له وتارێكدا كه بۆ ڕۆژنامه‌ی یه‌نی ئۆزگور پۆلتیكای نووسیوه، باس له هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردان و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات.
ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ر ساڵح جومعه پیر له وتارێكدا كه بۆ ڕۆژنامه‌ی یه‌نی ئۆزگور پۆلتیكای نووسیوه، باس له هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردان و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات.
«شەڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر وەک شەڕی نێوان بزووتنەوەی ئازادیی گەلی کورد و هێزه مێتینگه‌ره‌كان شێوه ده‌گرێت. خۆی لە خۆیدا ئه‌مه لە تورکیا بە شێوه‌یه‌كی زۆر ئاشکرا دەکرێت. کورد لە چەند سالێ ڕابردوودا نەک تەنیا لە تورکیا بەڵکو لە سووریا، عێراق و ئێرانیشدا بوو بە هێز. لەگه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی كورد-دا هەنگاوێكی گرینگ نرا. هه‌ر په‌یوه‌ندیدار به‌مه، له ڕووی ئایدیۆلۆژی، سیاسی و سەربازییه‌وه گەیشتنه ئاستی هێزێكی زۆر گەورە. له به‌رانبه‌ر ئه‌م دۆخه، هێزە مێتینگه‌ره‌كان كه دەستیان لە زهنیەتی ده‌وڵه‌تی نەتەوەیی بەرنەداوە و ده‌یانەوێت کوردان قڕ بکەن، ده‌ستیان به هێرش كرد. به‌ر له ٣ ڕۆژ ئێران سێ گەنجی کوردی لەسێداره دا و به مووشه‌كبارانكردن هه‌وڵی تێرۆركردنی سیاسه‌تمه‌دارانی كوردی دا؛ هاوكات ڕژێمی سووریا له قامیشلۆ كێشه‌یه‌كی نایه‌وه و شه‌ڕی كرد. ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی ئاشكران بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته. به‌ر له ٢٥ ڕۆژ له شه‌نگال هێرش كرایه‌سه‌ر ڕێبه‌رێكی ئێزدی و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه شه‌ڕێكی سه‌ختتر له‌نێوان كوردان و هێزه مێتینگه‌ره‌كان له‌پێش ئێمه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی له ئیدلب دێته پێشه‌وه، كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی كه ئاینده‌ی سووریا دیاری ده‌كات ئه‌وه‌یه، دۆخی كوردان چۆن ده‌بێت. به‌ر له چه‌سپاندنی ستاتۆی باكووری سووریا و به‌دیموكراتیكردنی سووریا، مومكین نییه له سووریا ژیانێكی ئارام مسۆگه‌ر بكرێت. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته چاره‌سه‌ریی دیموكراتییانه‌ی كێشه‌ی كورد بكرێت. ئه‌مه‌ش به قبووڵكردنی ناسنامه، كولتوور، په‌روه‌رده به زمانی دایك و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كوردان سه‌رده‌گرێت. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئێستا بۆ ئه‌مه ئاماده نییه، هێشتاش پێداگره له‌سه‌ر سیسته‌مێكی ناوه‌ندپارێزی ئۆتۆریته‌ر. له ڕێی داننان به چه‌ند مافێكی كولتووری، پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌رنه‌كردن ده‌كات.
له عێراق هێشتا كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. له بری ئه‌وه‌ی ئیراده و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی خه‌ڵكی كه‌ركووك قبووڵ بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت كه‌ركووك له‌ژێر سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا بێت. له عێراق ده‌ستكه‌وتێكی دیاری كوردان هه‌یه، به‌ڵام تا عێراق به‌دیموكراتی نه‌بێت هیچ گه‌ره‌نتی و مسۆگه‌رییه‌ك بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه نییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه نین كه به‌هۆی به‌دیموكراتی كردنی عێراق به‌ده‌ستهێنرابن. هه‌ر بۆیه‌ش، هه‌موو سات و كاتێك مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه هه‌یه. خۆی له‌خۆیدا نه‌هێشتنی ئیداره‌ی كه‌ركووك له ده‌ستی كورد-دا گوزارشت له‌م دۆخه ده‌كات. له بری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتیبوون مسۆگه‌ر بكه‌ن، به ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستبێنن، له زۆر ده‌ڤه‌ر پێگه‌ی سیاسیی كوردان پاشه‌كشه‌ی كردووه.
سه‌ره‌كیترین هۆكاریش كه ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی، نه‌بوونی یه‌كێتی له‌نێو كوردان و هه‌ڵوێستی چه‌ند هێزی سیاسییه كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆیان به خۆسپاردن به مێتینگه‌ره‌كان بپارێزن. له باشوور ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تیی كۆماری توركیا و په‌كه‌كه دانراون، به‌رچاوترین گوزارشته. به هه‌ڵوێستی هه‌ڵه له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك له ئه‌نجامدا نه‌ك ته‌نیا هه‌بوونی سه‌ربازیی تورك زیادی كردووه، به‌ڵكوو له باشوور سیخووڕیی بۆ میت بووه‌ته شتێكی ئاسایی. نیشانه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ میت دژی په‌كه‌كه هه‌وڵی پیلانگێڕی و تێرۆر ده‌درێت. ده‌وڵه‌تی تورك سه‌ره‌تا له ده‌ڤه‌ری بادینان سیخووڕیكردنی پێشخست، ئێستاش له ده‌ڤه‌ری سۆران (سنووری سلێمانی)یش به‌ره‌و قه‌ندیل ده‌یانه‌وێت ته‌شه‌نه‌ی پێ بكات. كاتێك ده‌وڵه‌تی تورك زه‌مینه‌یه‌كی وه‌های هاوكاری و سیخووڕی درووست بكات، ده‌بێته خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی هێرشكارتر به‌رانبه‌ر داواكارییه ئازادیخوازانه‌كانی گه‌لی كورد. یه‌كێك له هۆكاره گرینگه‌كانی فشاری تووند دژی هه‌ده‌په و گه‌لی كورد له باكووری كوردستان ئه‌مه‌یه.
توركیا نه‌ك ته‌نیا له باكوور، به‌ڵكوو له باشوو، ڕۆژاڤا و ڕۆژهه‌ڵات و هه‌موو ده‌ڤه‌رێك پێشه‌نگه له دوژمنایه‌تی كردنی كوردان. ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په و ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌رپرسی ڕێكخستنی ئه‌م دوژمنایه‌تییه‌ن له به‌رانبه‌ر كوردان. ده‌ڵێن، كاتێك چووه بۆ ئێران له دیداره دوو قۆڵییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه قسه‌یان كردووه كه چۆن له دژی كوردان به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش جموجۆڵ بكه‌ن. چه‌نده دۆخه‌كه وه‌هایه، دیار نییه. به‌ڵام دوای دیداره‌كانی تاران، ئێران گه‌نجه كورده‌كانی له‌سێداره دا، به مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی كورد، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌م شێوه‌یه. ئێران ئه‌م هێرشه‌ی به‌بێ توركیاش كردبێت، ئه‌مه ئاماژه به دوژمنایه‌تیكردنی كوردان ده‌كات. وه‌ك توركیا ده‌یه‌وێت داواكارییه ئازادیخوازانه‌كانی كوردان به له‌سێداره‌دان، زه‌خت و زوڵم سه‌ركوت بكات. به‌م شێوه‌یه، له بواری زیهنیدا له‌نێوان ئه‌و و توركیا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ دیار نییه. ئێران وشه‌ی كورد و كوردستانیش ڕه‌ت نه‌كاته‌وه، سیاسه‌ت و كرده‌وه‌كانی دبنه شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی نكۆڵی.
ئه‌م ڕاستییانه ئه‌مه ده‌سه‌پێنن كه كورد له هه‌لومه‌رجی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌مدا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین زۆر هه‌ستیار بێت. كوردان ئه‌گه‌ر ته‌نیا له به‌رانبه‌ر سه‌ختییه‌كان خۆیان ڕاگرن و قوربانی بده‌ن ناتوانن بگه‌نه ژیانی ئازاد و دیموكراتی. بۆیه، ئه‌م كاته ده‌بێته قۆناغی تێكۆشانی مان و نه‌مان. بێگومان، كورد له ئیراده و تێكۆشانی ئازاد-دا پێ‌داگر ده‌بێت. له‌وانه‌یه قوربانی گه‌وره بده‌ن، به‌ڵام ده‌گه‌نه ژیانێكی ئازاد و دیموكرات.»
s.m