حزبەکانی شەنگال بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردن دەکەن

چوار حزبی ئێزدی لە شەنگال هاوپەیمانییەکیان مۆرکرد و بڕیاریان دا بەیەل لیست بەشداری هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق بکەن.

بڕیارە لە ١ی نیسانی ٢٠٢٠/١١ی نەورۆز هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەعێراق بەڕێوەبچێت.

وەکو هەموو عێراق، لە شەنگالیش بۆ ئەوەی نوێنەری کۆمەڵگەی ئێزدییەکان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ یان نەینەوا هەڵبژێردرێت، جموجۆڵێکی حزبە ئێزدییەکانیش هەیە.

لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ لە شارەدێی سنونێ ی سەر بە شەنگال، ٤ حزبی ئێزدی کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکانی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزیدان – پادێ، پارتی پێشکەوتوی ئێزدی، پارتی دیموکراتی ئێزدیان و بزووتنەوەی ئێزدیان بۆ چارەسەری و پێشکەوتن ئامادە بوون.

حزبەکانی ئێزدییەکان دوای ڕێککەوتن لەسەر سێ خاڵ، هاوپەیمانییەکیان مۆر کرد.

بەگوێرەی ئەوە:

هەرچوار حزبی ئێزدی، پێکەوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی عێراق و گشتی دەکەن.

هەروەها رێککەوتن، بۆ ئەوەی هێزێکی هاوبەشی ئێزدییەکان دروست بکرێت، پێکەوە کار و خەبات بکەن.

بەڕێکوپێکی کاردنی هاوبەش بۆ دروستکردنی ئیدارەیەکی فەرمی لە شەنگال، خاڵێکی دیکەی ڕێکەوتنەکەیە.

ک-ش