مەکتەبی سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان- حدک، لەسەر هەڵوێستەکەی ترامپ بۆ کسانەوەی هێزەکانی و هەڕەشەی دەولەتی تورک بۆ هێرش کردنەسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە هەلومەرجی هەستیاری ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تایبەت لە سووریا، نیازی دۆناڵد ترامپ، لەمەڕ کشاندنه‌وه‌ی هێزەکانی لە باکووری سوریا یان ڕێگه‌دان به جێبه‌جێبوونی پلان و هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان، نیگەرانی و کاردانه‌وه‌ی زۆری له‌نێو کورد و کۆڕ و کۆمه‌ڵه ئه‌مریکی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا بە دوای خۆیدا هێناوە.
لە بەردەوامی هاتووە: بۆ جیهان و ئه‌مریکا ئاشکرایه که کورده‌کان چ له عێراق و چ له سوریا له ساڵانی دواییدا ڕۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان بۆ یارمه‌تیدانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی تێرۆریزم و کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی وه‌حشیانه‌ی داعش گێڕاوه، له سوریا، سەڕەرای ئاڵۆزیی چەند ساڵی ڕابردووی ئه‌و وڵاته، کورده‌کانی رۆژئاوا توانیویانه هه‌م له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان سه‌قامگیرییه‌کی ڕێژه‌یی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ک دابین بکه‌ن، هه‌م له باکووری سوریه‌دا له شکستهێنان به داعش و گرووپه تێرۆریسته‌کانی دیکه‌دا ڕۆڵی چاره‌نووسساز بگێڕن، بۆیە جێبەجێ کردنی نیازه ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا، کاریگەری نەرێنی سیاسی و مرۆیی هه‌م بۆ ماف و هەبوونی کورد، هه‌م بۆ ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌کە و له جیهاندا ده‌بێت، ئه‌گه‌ری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا له پشتیوانیی مه‌یدانی له کورده‌کانی ڕۆژئاوا، نه‌ک هه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیه بۆ هێرش بۆ سه‌ر ئه‌زموونی ڕۆژئاوای کوردستان و گۆڕینی پێکهاته‌ی ئەتنیکیی ئه‌م ده‌ڤه‌رانه ئاوه‌ڵا ده‌کات، به‌ڵکوو ده‌بێته هۆی ماڵوێڕانی و ئاواره‌بوونی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه و بۆشاییه‌کی ئاسایشیش دروست ده‌كات که ته‌نیا یارمه‌تی به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش و گرووپه هاوشێوه‌کانی ده‌کات.
هەروەها هاتووە: له‌لایه‌کی دیکه‌وه دنیای ڕۆژئاوا به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا که له باری جه‌هانبینی و به‌هاکانه‌وه گه‌لی کورد له ناوچه‌دا به نزیک له خۆی ده‌زانێ و له شه‌ڕی دژه تێرۆریشدا قه‌رزداری فیداکاریی کورده‌کانه، به پشت‌تێکردن له کورده‌کان و تووشکردنیان به چاره‌نووسی نادیار زیان به متمانه و سەنگی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن و به‌م کاره ته‌نیا لایه‌نه خراپکاره‌کان له ناوچه‌دا به‌تایبه‌تی دوژمنانی کورد لە ناویاندا کۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌یدانی مانۆڕی تێکده‌رانه‌یان به‌هێز ده‌بت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: حیزبی دێموکڕاتی کورستان وێڕای له‌قه‌ڵه‌مدانی نیازه ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی بەڕێز ترامپ به کارێکی هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراو و زیانبار، خۆشحاڵیی خۆی له‌و شه‌پۆله له هاوپێوه‌ندیی ئه‌مریکیی و جیهانی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پاشگه‌زکردنه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ له‌و نیازه‌ی ده‌رده‌بڕێت، هاوکات هیوامان وایە ئاقاری ڕووداوه‌کان به چه‌شنێک بێت که نه ماف و ئازادییه‌کانی گه‌لی کورد له سوریا و له وڵاتانی دیکه‌دا له‌وه زیاتر بکه‌وێته به‌ر مه‌ترسی و نه پێوه‌ره مرۆیی و شارستانی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و مافی گه‌لانی ناوچه‌کە له به‌ستێنی توندڕه‌وی و ناسه‌قامگیریدا هێنده‌ی دیکه پێشێل بکرێن.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی حدک هاتووە: بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌تایبه‌تی گه‌لی کورد له ڕۆژئاوای کوردستانیش له‌و باوه‌ڕه‌داین که له گرتنه‌به‌ری هه‌ر هه‌نگاو و هه‌ڵوێستێکدا پێویسته یه‌كگرتوویی نێوماڵی کورد له‌به‌رچاو بگیرێ.
ک-ش