حەشدی شەعبی قۆناغی شەشەمی ئۆپراسێۆنەکەی لە دژی داعش ڕاگەیاند

هێزەکانی حەشدی شەعبی قۆناغی شەشەمی ئۆپراسێۆنی (تۆڵەی رۆژوگران)ی دژ بە چەتەکانی داعش دەستپێکرد.

دوێنێ چوارشەممە هێزەکانی حەشدی شەعبی، بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەدین لە چەکدارانی داعش، قۆناغی شەشەمی ئۆپراسێۆنی (تۆڵەی رۆژوگرانیان) دەستپێکرد.

لە بەیاننامەکەی حەشدی شەعبیدا هاتووە: "هێزەکانی کەتیبەی چواری جەنگاوەری لیوای ٤١ و ٤٢ و ٤٣ ئۆپراسێۆنێکیان دەستپێکرد لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ بەناوی ئۆپراسێۆنی (تۆڵەی رۆژوگران)کە ئەم ئۆپراسێۆنە قۆناغی شەشەمی ئۆپراسێۆنەکەیە".

حەشدی شەعبی ڕاشیگەیاند: "ئۆپراسێۆنەکە لە سێ میحورەوە دەستیپێکردووە بۆ پاککردنەوەی باشووری پاریزگای سەڵاحەدین بەروە رۆژئاوای پارێزگاکە."

هەروەها فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین، دوێنێ سێشەممە کوژرانی ٤ ئەندامی داعشی لە باکوری قەزای بێجی ڕاگەیاند.

ژ.ت