خانەوادەی ئۆجالان داواکارییان بۆ دیدار پێشکەشکرد

خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و سێ زیندانی دیکەی زیندانی ئیمرالی، بۆ ئەوەی لە ئیمرالی چاویان بە کەسوکاریان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی شاری بۆرسایان کرد و داواکاریی دیداریان پێشکەشکرد.

ئەمڕۆ محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و مەزڵوم دینچ پارێزەری ڕێگەپێدراوی بنەماڵەکەیان، بۆ ئەوەی سەردانی ئیمراڵی بکەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بۆرسا کرد.

خانەوادەی زیندانیانی دیکەی زیندانی ئیمرالی؛ حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و ڤەیسەڵ ئاکتاش، لە ڕێگەی پاریزەرەکانیانەوە داوای بینیی کەسوکاریان کرد.

خانەوادەی ئۆجالان دوایین جار ١٢ی مانگی ٨ی ساڵی ڕابردوو لە زیندانی ئیمرالی چاوپێکەوتنیان ئەنجامداو دوای ئەوە هەموو داواکارییەکانیان بۆ دیدار ڕەتکراوەتەوە.

ف.ق