خانەوادەی ئۆجالان و زیندانیان تر بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانیان کرد

بە مەبەستی ئەوەی چاویان بە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تر بکەوێت، خانەوادەکان سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی تری ئیمڕالی (عومەر خەیری کۆنار، هامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش) بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

ئۆجالان دوای ٢١ ساڵ یەکەمجار ٢٧ی نیسان توانی بە تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکەیدا قسە بکات.

ئۆجالان لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا قسەی کرد. هەروەها زیندانیانی تریش لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کە بۆ ئیمڕالی گواسترانەوە یەکەمجار بە تەلەفون لەگەڵ خانەوادەکانیان قسەیان کرد.

ف.ق