خانەوادە و پاڕیزەران بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەر و خانەوادەی ئۆجالان و زیندانیانی تر بۆ ئەوە بچنە ئیمڕالی و لەگەڵ کەسوکاریان چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن، سەردانی بەرپرسانیان کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکی مازلۆم دینچ بۆ ئەوەی لەنێوان ٣٠ ئازار تا ٣ی نیسانی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری گشتی بورسەیان کرد.

هەروەها خانەوادەی عومەر خەیری کۆنار، هالیمی یڵدرم و ویسی ئاکتاشیش لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە داوای چاوپێکەوتنیان کرد.

خانەوادەکان ڕایانگەیاند، ئەگەر ڕێگاش نەدرێت چاوپێکەوتن ئەنجامبدرێت، پێویستە بە زودترین کات ڕێگا بە قسەکردن بە تەلەفۆن بدرێت.

لە لایەکی ترەوە رازیە تورگوت، رێزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی ڕیبەری گەلی کوردیش بە جیا سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد و داوایان کرد لەنێوان ٣٠ی ئازار بۆ ٣ی نیسان سەردانی ئیمڕالی بکەن.

ف.ق