خانەوادە چاویان بە ئۆجالان کەوت

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و گیراوانی ترچاویان بە خانەوادەکانیان کەوت.

نووسینگەى مافەکانی ئەسرین لە بارەى چاوپێکەوتنی خانەوادەکان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە سەرتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و وتی،  موەکەلەکانی ئێمە بەڕێزعەبدوڵائۆجالان، بەڕێزعەمەرخەیری کونار، بەرێز حامیلی یڵدرم و بەڕێز ڤەیسێ ئاکتاش لە بەندیخانەی ئیمڕالیدا ئەمڕۆ لەچوارچێوەی دیداری بنەماڵەییدا چاویان بە خانەوادەکانیان کەوت.

هیچ زانیارییەکی تر بڵاونەکراوەتەوە

لەم دواییانەدا نووسینگەی مافەکانی ئەسرین ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتی ٧ی ئاب/١٦ی گەلاوێژ توانیویانە لەگەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا دیداربکەن.

ئۆجالان وتبووی : من هەوڵ دەدەم گۆڕەپانیک بۆ کورد بخوڵقێنم، وەرن با کێشەی کورد چارەسەربکەین. من دەڵێنم کە لەماوەی یەک هەفتەدا دەتوانم شەڕبوەستێنم.من دەتوانم چارەسەری بکەم. ئەوەم لە دەست دێت و باوەڕم بە خۆم هەیە. من ئامادەم بۆ چارەسەری. بۆ ئەوەش دەبێت دەولەت وعەقڵی دەوڵەت ئەوەی پیویستە ئەنجامی بدات."

ک-ش