خان شیخون دیاری ئەردۆغانە بۆ ڕووسیا و سزایە بۆ ئەمریکا؟

هێزەکانی ڕژێم و رووسیا ڕوویانکردە خان شیخون، کە لە کۆبوونەکوەکەی مانگی ئیلول ئەرۆدۆغان ئەو ناوچەی وەک دیارپێشکەش کرد دەویەویت بۆناوچەی ئارام دەسکەوتی زۆرلە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەدەست بێنی.

پێش کۆبوونەوەی سەرۆکی ڕووسیا ڤالدمیر پۆتین، سەرۆکی تورکیا تەیب ئەرۆدغان و سەرۆکی ئیران حەسەن ڕوحانی لەمانگی ئەیلولدا  دەبێت ناوچەی خان شیخون بکەوێت.

دەوڵەتی تورکیا لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سەرناوی ناوچەی ئارام لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەودایە لەگەڵ ئەمریکا ، لە لایەکی تریشەوە لە ئیدلب لە بەرامبەر بەرو پێشچوەنەکانی ڕووسیا و ڕژێم لە ناوچەی خان شیخوین  خۆی بێندەنگ کردوە  دەیەوێت هاوسەنگیکی نوێ بە دەست بهێنێت.

کاتێک ناوچەی ئارام گفتو گۆی لەسەر کرا ئاگربەسەت تێک چوو

شاندی ئەمریکا و تورکیا  ٥ ئاب لە ئەنکەرە لەسەر ناوچەی ئارام کوونەوە، لە ٣ی ئاب تورکیا لەگەڵ هەریەک لە  ڕوسیا و ئێران چوارچێوەی١٣هەمین کۆبوونەوی  گرنتیکردنی سوریا لە کازغساتان کۆبوونەوە و ڕژێم و ڕوسیا لە ئیدلیب ئاگربەستیان ڕاگیاند.

بەڵام لە ٥ی ئاب لەگەڵ دەستپێکەردنی کۆبوونەوەی ئەمریکا و تورکیا لە ئەنکەرە ڕژێم وتی لە ئیدلیب هەلو مەرجی ئاگربەست تێك چوە شەری دەست پێکرد. هێزەکانی ڕژیەم لەسەر ڕیگای حەلەب شام و لە ناوچەی خان شیخون دەستی بە ئۆپراسێۆن کرد، هەوڵ دەدات ئەو ناوچەیە بگەرێنتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی.

دواین پێشکەوتن و دۆخی ئۆپراسێۆن

ڕژێمی سوریا و ڕوسیا لە ڕۆژ‌هەلات و ڕۆژئاوای مۆراکی کە ١٢ خاڵی چاودێری تورکیای لێیە، بەرەوخان شیخون پێشرەوی دەکەن هەوڵ دەدەن گەمارۆی ناوچەکە بدەن.

هێزەکان ڕژێـم لەبەرەی ڕۆژئاوای شارەکە پیشڕەوی دەکەن و لە دوای شەڕێکی  قورس ناوچەی چەولگینیان لە باکورو ڕۆژئاوای خان شیخون کۆنترۆلکرد بەرو  ناو شار پێشەروی دەکەن.

‌هێزەکانی ڕژێمی و ڕووسیا لە خاڵی چاودێری سەربارزی ڕیگای ئۆتۆبانی M5   کۆنترۆڵ کرد. بەرپرسێکی سەربازی ڕژیمی سوریا بۆ ڕوسیا تودەی ڕیگیاندوە: هێزەکانیان لە ڕۆژئاوای خان شیخون چونەتە ناوشارەکەوە. ڕیکخرای سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوە زانیاریانەی پشت ڕاستکردەوە.

لە عەفرین  جەرابلوس هاوکاری بۆ بەرەی نوسرە نێردرا

لەگەڵ ئەوەی هێزەکانی ڕژێم و ڕوسیا پێشرەوەی دەکەن دەوڵەتی تورکیا بێدەنگە، بەڵام چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین جەرابلوس  چەتە وچەکی قورسیان بۆ چەتەکانی تحریر شام نارد.  گروپی ئەحرار شەرقیە  و گروپێک چەتەی بە چەکی قورسەوە لە عەفرینەوە نارد بۆ ئیدلیب.

ڕگیندرا فرۆکەکانی ڕوسیاو ڕژێم لە ٣٦٠ خاڵی نزیک لە خان شیخونیان بۆردوومان کردوە. گروپی چەتەی بەرەی نوسرە بەشێوازی ئۆتۆمبیڵی بۆمب ڕێژکراوە هەوڵ دەدات پێش لە پیشڕەوییەکانی ڕژێم بگرێت.ڕیکخراو سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەودا: سوریا و هێزەکانی ڕوسیا چونتە خان شیخون هەموو گروپە  چەتەکانی ناو خان شیخون لە دژی ڕژیم سوریا لەو ناوچەیە ئیستا لەگەڵ ڕژیم لەشەڕدانە.

چەتە:' تورکیا لە پێناو ناوچەی ئارام بێدەنگە'

گروپە چەتکانی ئیدلیب دەڵین: تورکیا لەبەرامبەر هێڕشەکان بیدەنگ بوە،' هۆکاری بیدەنگیەشی لە بەر ئەوەیە کە کۆبوونەوەی کرد کە لەگەڵ ئەمریکا  لەسەر ناوچەی ئارام'.

لە بڵاوکراوە هەواڵەکانی ڕاگیاندی نزیک لە گروپە چەتاکان بێ دەنگی تورکیا لەبەرامبەر پێشروەیەکانی ڕژێم و ڕوسیا لە هەرێمی خان شیخون باس دەکرێت، بەڵام وتەبێژی سوپای نەتەوەی کە ڕیکخستنێكی گروپە چەتەکانی سەربە تورکیایە دەڵیت:' تورکیا هاوکاری گروپە چەتەکان دەکات.'

ڕووسیا  لەبەرئەگەری نارەزایەتی دەربڕینی وڵاتانی ڕۆژائاوایی و ئیسرایل بەبیانوی ئیران، ‌هێزەکانی نزیک لە ئێرانیان بە شداری ئەو ئۆپرسێۆنە نەکرد، بەڵام  گروپە چەتەکانی بەرەی نوسرە  ئەو گروپانەی  پشتگیریان دەکەن ئاماژە بەوە دەکەن 'لە ئۆپراسێۆنی  ڕژیم و ڕووسیا بۆ کۆنترۆڵکردنەوە خان شیخون چەکداری ئیرانیێش بەشداری دەکەن لەگەڵ ڕژێم'.

لە هەردوو لا زۆر کەس کوژران

ئۆپراسێۆنی ٥ ئاب تا ئیستا بەردەوامە لە هەردوولاش تاکو ئستا ژمارەیەکی زۆر کوژراو بریندار هەیە. لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ١٦٠ چەکداری ڕژیم،  ٢٢٠ چەتەی بەرەی نوسرەو گروپە چەتەکانی سەر بەو بەرەیە کوژراوان. بە گویرەی زانیاریەکانی ڕیکخراوی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ تا کو ئیستا زیاترلە هەزار و ٣٧٠ کەس لە گروپە چەتەکان و ٢٠٠ سەربازی ڕژیم کوژراون لە ‌هیڕشی ئاسامنیدا لانی کەم ٨٦٠ کەسی مەدەنی گینایان لە دەستداوە.

لە پێش کۆبوونەوە خەڵاتی خان شیخون!

ئەگەر ئۆپراسێۆنەکان بەم شێوەیە بەردەوام بێت پێش بینی دەکرێت لە پێش کۆبوونەوەی مانگی ئەیلول خان شیخون بکەویتە دەستی ڕژێم. ئەگەر خان شیخون بکەوێتە دەستی ڕژێم ئەوە خاڵە چادێریەکانی تورکیا لە ناو خەڵکدا دەمینێتەوە. ئەگەر خان شیخون بکەوێت چارەنوسی خاڵە چاودێریەکان ئاقیبەتی زۆر شت دیاری دەکەن. لەبەر ئەوەی هەواڵگری تورکیا و سوریا زۆر چاوپێکەوتن دەکەن.

بە گوێرەی  پەیمانی کۆبوونەوەی  سوچیدا کە لە ١٧ ئەلیولدا لە نێوان پوتین و ئەردۆغاندا کرابوو لە دەوربەری ئیدلیب هێلێکی بێ ئارامی ١٥-٢٠ کیلۆمەتری دەبوو دروست بکرێت ڕێگای بازرگانی M4  و M5  بکرێتەوە. لەگەڵ ئەوەی مانگ زۆر تیپەرین بەڵام تورکیا ئەو ئەرکەی خۆێ پێک نەهێنا. لەبەرامبەریشدا لە کۆتای مانگی کانون بەرەی نوسرە لە دژی ئەوگروپە چەتانەی کە تورکیا پشتگیریان دەکات کەوتە جموجۆڵ لە ٪٩٠ یانی لە ئیدلیب دەست بەسەرکرد.

پەیمان بۆ ڕووسیا

چاودێرانی سیاسی و سەربازی ئاماژە بەوە دەکەن تورکیا دەیەوێت سود لە ناکۆکی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا وەربگرێت، بۆ ئەوەش لە ئاستی گرتنی خان شیخون لەلایان ڕژیم و روسیا خۆی بێدەنگ دەکات پێش کۆبوونەکە دەیەوێت پەیمان بدات بە ڕوسیا کە لەسەر قەولی خۆیەتی.

چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە تورکیا  ناتۆ و ئەمریکا ئاگاداردەکاتەوە دەڵێت 'ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتی فورات  ئێوە داواکارەیەکانی من قەبووڵ نەکەن ئیدلیب تەسلیمی ڕژێم و ڕووسیا دەکەم'.

ک-ش