دار زەیتونێکی هەزار و ٣٥٠ ساڵە

لە ناوچەى سۆکولو محەمەد پاشا لە پایاسی هاتای دارێکى زەیتون هەیە، کە تەمەنی هەزار و ٣٥٠ ساڵە. بە بەری زەیتونەکەى دەڵێن "زەیتونی هونکار" و زەیتونەکانی تامێکى زۆر خۆشیان هەیە.

سەدان ساڵە نەتەوە جیاوازەکان لە ناوچەی پایاسی هاتای پێکەوە و بە ئاشتی دەژین. لە کولییەتی محەمەد پاشا دارێکی زەیتونی لێیە، کە تەمەنی نزیکەى هەزار و ٥٠٠ ساڵە و تاوەکو ئێستا بەری هەیە و زیتون دەگرێت.

ئەولیا چەلەبی لە سیاحەتنامەکەیدا لەسەر ئەو دار زەیتونانە، کە بە دیوار و تەلبەندی ئاسن پارێزراون و دەورەدراون دەڵێت: "لەبن دار زەیتونەکەی پایاس دانیشتم و نانم خوارد". کاتێک بە کامێرای ڤیدیۆی دیمەنی دارەکەمان دەگرت لە دوورەوە یەکێک بەرەو روومان هات و وتی، مەلای مزگەوتی سار سەلیم –ە، کە گومەزەکەی بە ماددەی لیتیۆم و قورقوشم رەشکراوە و منارەکەی بە بەرد و بە لولکراوی بەرەو ئاسمان بەرز بووەتەوە ئاسمانەکەى کون کردووە. چیرۆکی دارزەیتووکەی بۆ گێڕاینەوە و وتی، لەگەڵ ئەوەی کە قەدەکەی پیر بووە، بەڵام هێشتاش هەر سەوزە و بەر دەدات.

مەلای مزگەوتەکە دەڵێت، گەلێک جار چەتەکانی دەریای سپی هێرشیان کردووەتە سەر پایاس و داریان بەسەر بەردەوە نەهێشتووە، بەڵام دەستیان لەو دار زەیتوونە نەداوە.

ر.م