داوای چاوپێکەوتنی جەژن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تری ئیمراڵی رادەستی بەرپرسان کرا

بنەماڵەى رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر لە زیندانی ئیمراڵی بە بۆنەى جەژنی قوربانەوە داوای چاوپێکەوتنیان کردووە و بۆ ئەوەش سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریان لە بورسا کرد.

بنەماڵەى رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر لە زیندانی ئیمراڵی بە بۆنەى جەژنی قوربانەوە داوای چاوپێکەوتنیان کردووە و بۆ ئەوەش سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریان لە بورسا کرد.

محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەى زیندانیانی تر لە ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا رکرد.

بنەماڵەکان لەسەردانەکەیاندا بۆ لای داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسیا رایانگەیاند، دەیانەوێت جەژنی قوربان چاویان بە خزم و کەسوکاریان بکەوێت. بنەماڵەکان داوایانکرد لە نێوان ٣١ تەممووز بۆ ٣ی ئاب و لە یەکێک لەو رۆژانەدا رێگایان پێ بدرێت چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

هەروەها بنەماڵەکان ئەوەشیان راگەیاندووە، لە نێوان ٣١ی تەممووز و ٧ی ئابدا رۆژێکیان بۆ دیاری بکرێت بۆ ئەوەى بتوانن بە تەلەفون لەگەڵ کەسەکارەکانیاندا لە ئیمراڵی قسە بکەن.

ژ.ت