داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ئەوروپا شەرمەزار دەکرێت

هێرشی قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ماینز و مونچنگلادباچ شەرمەزارکرا.

ماینز

لە چالاکی گوتونبێرگپلاتزی شاری ماینز هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر شەنگال، مەخموور و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزار کرا و یادی شەهیدانی ٢ تەموز کە لە کۆمەڵکوژی سێواسدا شەهیدکرابوون کرایەوە.

لە چالاکیەکەدا ڕاگەیەنرا کە هێرشی دەوڵەتی تورک بە ئامانجی قڕکردنی کوردە و باسی ئەوەشکرا کە هێرشی دەوڵەتی تورک پێویستە ڕابگیرێت و کۆتایی بە فرۆشتنی چەک بە دەوڵەتی تورک بهێنرێت.

لە چالاکیەکەدا لەسەر ناوی Dachversand des Ezidischen Fraûnenrats e.v ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە.

هەروەها لە قسەکردنەکاندا کە لەسەر ناوی تەژەکە – ئەروپا کران، ئاماژە بە هێرشی فاشیست لە ڤیەنا کرا.

مونچنگلادباچ

لە شاری مونچنگلادباچی ئەڵمانیاش یەکێتی خوێندکارانی کورد و یەکێتی خوێندکارانی ژن و گەنجانی ئینتەرناسیۆنال هێرشی قڕکەری دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر کوردستان شەرمەزار کرد. لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوەی گەنجانی ئینتەرناسیۆنال خوێندرایەوە.

چالاکی بە دروشمی ' سوپای تورک لە کوردستان گۆڕت ونکە' و ' شەهید نامرن' کۆتایی هات.

رینیس

لەسەر بانگەوازی کۆمەڵەی ژنانی زینیش هێرشی داگیرکەری و قڕکەری دەوڵەتی تورک لە شاری رینیسی فەڕەنسا شەرمەزار کرا.

لە چالاکیەکەدا ئاماژە بە بەرخۆدانی ژنان درا و بڵاوکراوە خوێندرانەوە.

ف.ق