دایکانی ئاشتیی ڕۆژهەڵات، یادی شەهید «دێرسیم تۆڵهڵدان»یان بەرز ڕاگرت

دایکانی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵیادی شەهیدبوونی گەریلایەکی یەرەکە، سەردانی ماڵی دایکی شه‌هیدیان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی شوبات/ ٢٢ی ڕێبەندان، ژماره‌یه‌ك لە دایکانی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی گەریلایەکی یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – یەرەکە به‌ ناوی «ڕەئوف شێخی» ناسراو بە «دێرسیم تۆڵهڵدان»، سەردانی ماڵی دایکی شەهیدیان کرد له‌ شاری سه‌قز و یادی ئەو شەهیدەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

دایکانی ئاشتیی ڕۆژهەلات، بە وتنەوەی درووشمەکانی «شەهید نامرن»، «بژی ڕێبەر ئاپۆ» و «بژی بەرخۆدانی مێژوویی عەفرین»، یادی ئەو شەهیدەیان بەرز ڕاگرت و پاڵپشتیی خۆیان بۆ خۆڕاگریی قارەمانانەی عەفرین دەربڕی.

شەهید ڕەئووف شێخی، ناسراو بە دێرسیم تۆڵهڵدان، لە خانه‌واده‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزی شاری سەقز لە دایکبووه‌ و ساڵی ٢٠٠٩ بەشداری ڕیزی تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بوو. ناوبراو لە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی١٣٩٢ی هه‌تاوی لە کاتی به‌ڕێوه‌بردنی ئەرکەکانیدا لە شاری سنە، لە لایەن تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامییەوە شەهید کرا.