دوایین ئاماری کۆرۆنا لە جیهاندا

لە وڵاتانی جیهان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ژمارەی ئەو کەسانەی گیان لەدەست دەدەن و تووشی ڤایرۆسەکە دەبن، رۆژ بە رۆژ لە هەڵکشاندایە.

لە سەرتاسەری جیهان رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ٥٠٠ هەزار کەس. هاوکات زیاتر لە ٢٢ هەزار کەسیش لە سەرتاسەری وڵاتانی جیهان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

تەنها ئەمڕۆ لە جیهان ٢٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات نزیکەی ١٠٠ هەزار کەسیش پشکنینەکانیان پاک دەرچووە و زیاتر لە ١٧ هەزار کەسیش باری تەندروستیان ناجێگیرە.      

تورکیا

بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاندووە، ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتووەتە ٢٤٤٣ کەس و ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ٥٩ کەس. بەڵام رێکخراوەکانی بواری تەندروستی ئاشکرای دەکەن کە ژمارەی قوربانیان لەو ژمارە فەرمیەی راگەیێندراوە، زیاترە.

کۆمەڵگا رووبەرووی مەترسیەکی گەورە بووەتەوە، هاوکات دەسەڵاتی ئاکەپە، هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی هەدەپە دەستگیر دەکات و بەم پێیەش هەموو هەوڵەکانیان بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە پەک خراون. دەسەڵاتی ئاکەپە لە کوردستان خەڵک دەستگیر دەکات و لە گرتووخانەکانیش هیچ رێوشوێنێکیان بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەگرتووەتە بەر.

بە پلەی یەکەم کاریگەری لەسەر تورکیا دروست دەکات

بەرپرسە پەیوەندیدارەکان لە بارەی باری ئابوری گروپی G20 رایدەگەیێنن، ئەم قەیرانە بە پلەی یەکەم کاریگەری لەسەر ئابوری تورکیا دروست دەکات.

ئەمریکا

٦٩ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٠٣٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئیتاڵیا

٧٤٣٨٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە ٧٥٠٠ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

ئیسپانیا

ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٥٦١٨٨ کەس و ٤٠٨٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئیران

ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٣٠ هەزار کەس و ٢٢٣٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەلمانیا

٤٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢٢٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

فەرەنسا

٢٥٢٣٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٣٣١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

سویسرا

١١٣١٦ کەس تووش بوون و ١٧١ کەسیش گیانیان لەدەستدا.

سوید

١٧٣٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٦٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هۆلەندا

٧٤٣١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٣٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەلچیکا

ژمارەی تووشبووان لە زیادبووندایە و گەیشتووەتە ٦٢٣٥ کەس و ٢٢٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەریتانیا ٩٥٢٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٦٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دانیمارک

تەنها ئەمڕۆ زیاتر لە ١٠٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بە گشتی ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ١٨٥١ کەس و ٤١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئوستورالیا

٦ هەزار تووش بوون و ٤٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

کانادا

٣٤٠٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ژاپۆن

١٣٠٧ کەس تووش بوون و ٤٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

چین

٦٠ هەزار حاڵەتی نوێ و بە گشتی ٨١ هەزار و ٢٨٥ کەس تووشی نەخۆشیەکە بوون و ٣٢٨٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش