دوایین ئامارە جیهانیەکان لە بارە ڤایرۆسی کۆرۆناوە

تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند. زیاتر لە ٦٥ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

تورکیا

دەوڵەتی تورک رایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسکە گەیشتووەتە ٢٣ هەزار و ٩٣٤ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیشیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٥٠١ کەس. بەڵام باس لەوە دەکرێت کە دەسەڵاتی ئاکەپە-هەدەپە راستیەکان لە بارەی ژمارەی قوربانیەکانەوە دەشارنەوە.

هەدەپە دەستی بە کەمپین کرد

هەدەپە بۆ ئەوەی کاریگەریە ئابوریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم بکاتەوە، دەستی بە کەمپینی یەکگرتنی خانەوادەکان کرد.

پەروین بولدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانیش رووبەرووی ئەم مەترسیە بووەتەوە و وتی:"پێویستە دیمەنێک یا دەنگێک لە ئیمرالیەوە بگات بە رای گشتی."

بەندیخانە

زیندانیانی ناو بەندیخانەی پیتی (T)ی ئێلح بە هۆی ئەوەی یاسای سزاکان نایانگرێتەوە، ئێوارەی دوێنێ قاوشی بەندیخانەکەیان سووتاند. بە پێی زانیاریەکان، زیندانیانیان گواسراونەتەوە بۆ گرتووخانەی ئامەد.

ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان بەم شێوەیەیە:

لە ئەمریکا ژمارەی تووشبوان ٣١١ هەزار کەسی تێپەڕاند و زیاتر لە ٨٤٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و لە ئێستادا ٣٠٠ هەزار کەسیش لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

لە ئیتاڵیا ژمارەی تووشبووان ١٢٤ هەزار کەسی تێپەڕاند و ١٢هەزار و ٤٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ٨٠ هەزار کەسیش لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

لە فەرەنسا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٩٠ هەزار کەس و ٧ هەزار و ٥٦٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ئەلمانیاش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٩٦ هەزار کەس و ١٤٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە بەریتانیا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٤١ هەزار کەس و ٤٣٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە سویسرا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٢١ هەزار کەس و ٦٨٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ١٤ هەزار کەسیش لە ژێر چاوردێری وردی پزیشکیدان.

لە بەلجیکا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٥ هەزار و ٥٠٠ کەس و تا ئێستا ٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ئێران ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٥٨ هەزار کەس و تا ئێستا ٣ هەزار و ٦٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. بەڵام باس لەوە دەکرێت کە ژمارەی قوربانیان زۆر زیاترە لەوەی باسی لێوە دەکرێت.

ز.ش