دۆزی تاوانبارە هەڵهاتووەکانى کۆمەڵکوژییەکەی ١٠ی تشرینى یەکەمی ئەنقەرە دەستیپێکرد

دۆزی تاوانبارە هەڵهاتووەکانى کۆمەڵکوژییەکەى رۆژی ١٠ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٥ / ١٧ی رەزبەر لە گارای ئەنقەرە، دەستیپێکرد.

دانیشتنى دۆزەکە لە ١٠هەمین لقی دادگای سزا قورسەکان لە ئەنقەرە دەستیپێکرد. نوێنەرانى رێکخراوەکانى کۆمەڵی شارستانی، حیزب و لایەنە سیاسییەکان و کەسوکاری قوربانیانى کۆمەڵکوژییەکە پێش دەستپێکردنى دانیشتنەکەى دادگا، لە بەردەم دادگای ئەنقەرە کۆبوونەوە و راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

هاوسەرۆکی کۆمەڵەى پشتیوانیکردن لە ئاشتیى ١٠ی تشرینى یەکەم، ١٠ی ئیکمدەر و پارێزەر مەهتاب ساکنجی جۆشگیون راگەیاندراوەکەیان بە ناوی رێکخراوەکانەوە خوێندنەوە و وتەیان پێشکەشکرد.

جۆشگیون رایگەیاند "مانگی رابردوو دادگایکردنى تاوانباران لە دادگا کۆتایى پێهات و چاوەڕوانییەکان بۆ دادپەروەری بەدی نەهات. بۆ ئەو دۆزە، کە ئەمڕۆ دەست پێدەکات و رۆژێک بەردەوام دەبێت، پێویستە ئێمە هۆڵەکە پڕ بکەینەوە. ئێمە بە ناوی بنەماڵەى قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکەی ١٠ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٥ / ١٧ی رەزبەری گارای ئەنقەرە، لێرەین. ئێمە بۆ دادگایکردنى ١٦ تاوانباری هەڵهاتووی ئەو کۆمەڵکوژییە لێرەین و پرۆسەى دادگایکردنەکە بە وردی چاودێری دەکەین".

ر.م