دیجلە: دەبێت بە ڕێنوێنی ساڵەکانی ١٩١٨-١٩٢١ گەشە بە تێکۆشان بدرێت

لە کەجەکەوە حسێن دیجلە وتی، دەبێت کورد و تورک لەدژی فاشیزم بەرەی تێکۆشانی هاوبەش دابمەزرێنن و ڕایگەیاند، بە ڕێنوێنی پێکەوەبوونی ١٩١٨-١٩٢١ دەبێت تێبکۆشن.

یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کەجەکە، حسێن دیجلە وتی، واتادارترین وەڵام بۆ کۆنگرەی ئەرزەرووم و سیواس، دامەزراندنی بەرەیەکی خەباتی هاوبەشە لەدژی فاشیزم و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، ، "سیاسەتە فاشیستییەکانی ئاکەپە – مەهەپە، تەنیا زیان بە کورد ناگەیەنێت، زیان بە تورکیش دەگەیەنێت".

بەڕێوەبەری کەجەکە بۆ ساڵیادی کۆنگرەی سیواس بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

دەربارەی کۆنگرەکانی ئەرزەرووم و سیواس، دیجلە وتی: "بەجێگیربوونی کۆمار باسی قۆناغی پیلان و ئاژاوەگێڕیی دەگێڕێتەوە، ئاژاوەگێڕی بزووتنەوەی پێچەوانەی قۆناغی کۆنگرەی ئەرزەرووم و سیواسە کە لە ئەنجامی ئەوەدا ویستنی چارەسەرنەکردنی پرسی کوردە، تا ئێستا بەردەوامە".

دیجلە وتی، ئەو کاتە کورد لەدژی هێزە هاوپەیمانەکان بەرخۆدانی هەبوو و لەبەر ئەو هۆکارەش مستەفا کەمال پێش ئەوەی بچێتە ئەنادۆڵ، چووەتە کوردستان و وتی: "پێش ئەنادۆڵ کۆبوونەوەی کۆنگرەی ئەرزەرووم و سیواس چەند قۆناغێکی گرنگی ئەو باسە هەن. ئەرزەرووم و سیواس دوو شاری گرنگی کوردستانن. ئەو کاتە ناوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان ئەو دوو شارە بوون".

دیجلە بەو شێوەیە بەردەوام بوو: "مستەفا کەمال بیری لەوە کردبوەوە بەرخۆدان بە ڕێکخستن بکات. بۆیە بڕیار لەسەر ئەوە دەدات کە ڕاستترین شوێن کوردستانە و لەسەر ئەو بنەمایە دەچێتە کوردستان و ئەرزەرووم".

دیجلە ڕایگەیاند لەو قۆناغەدا تورک چییەتی بەو شێوەیە لەپێشەوە نەبوو، ئەگەر بەو شێوەیە بوایە بۆچی کورد دەچوونە ئەو کۆنگرانە، سەرباری ئەوەی کە ئەوانەی مستەفا کەمالیان هێناوەتە ئەو کۆنگرەیە کورد بوون، وتی؛ ناوەندی ستراتیژیکی بەرخۆدان کوردستان بووە، لەسەر ئەو بنەمایە مستەفا کەمال لەدژی حکومەتی عوسمانی دەرکەوت، پێش ئەو قۆناغە لە ناوچەکانی دیکە هیچ بەرخۆدانێک کە گوشارێک دروست بکات، نەبوو. دیجلە وتیشی: "مسەفا کەمال دەیەویست هێزی سیاسی و سەربازی کورد بکاتە پاڵپشتی خۆی، کەوتبوە ژێر کاریگەری ئەو بەرخۆدانەی ڕۆژئاوا. کوردستان دوای ئەوە ئتیر ڕۆڵی هەرێمە ڕزگارکراوەکانی گێڕا. وادابێنین ئەگەر تێکۆشان لە ڕۆژئاوا سەرنەکەوتبا، ئەگەر خۆیان ڕادەست نەکردبا، دیسان دەهاتنە کوردستان و لەسەر ستراتیژییەکی نوێ وتوێژیان دەکرد".

دیجلە وتیشی: "لەڕووی مێژووییەوە جوغرافیاکانی ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا، ڕێکەوتنێکی ستراتیژیان هەبووە. هەردوو جوغرافیا کاتێک پشتیان بە یەکتری بەستووە بوونەتە هێز. ئەوەی کە پەیوەندی کورد و تورک دیاری دەکات ئەوە ڕاستییە. کاتێک تورک لە ئەنادۆڵ نیشتەجێ دەبن پەیوەندیان لەگەڵ کورد لەو چوارچێوەیە دایە. بەو ڕێککەوتنە تورک دێنە ئەنادۆل و ئەوە بەردەوام دەبێت. ڕێککەوتنی پێشووی کورد و تورک لە چوارچێوەی هەستی ئیسلامەتی لەدژی بێزەنتییەکان دروست دەبێت. ئامانجی ئەو ڕێکەوتنە شکاندنی هێزی بێزەنتییەکانە. هەردوو لایەن لەسەر ئەو بنەمایە هاوکاری یەکتریان کردووە. دواتر ڕێککەوتنی کورد و تورک بەردەوام دەبێت".

دیجلە لە بەردەوامیدا وتی: "لەو قۆناغەدا لەسەر پێکهاتنی یەکێتی تورک و کورد داگیربوونی ئەنادۆڵ و کوردستان دیارخەر بوو. لە ئەنادۆڵ و کوردستان، لە هەر ناوچەیەک ڕێکخستنی بەرخۆدان دروست دەبوون و ئەو ڕێکخستنە بە شێوەی خۆجێیی شەڕیان دەکرد. بەرخۆدانەکانی کوردستان زیاتر بە بڕیار بوون و ئەنجامیان وەردەگرت. بەڵام ئەو بەرخۆدانانە بە لۆکاڵی دەمانەوە، بەرنامەیەکی ستراتیژیک نەبوو".

دیجلە وتی: "لەو چوارچێوەیەدا ڕێکخستنەکانی بەرخۆدانی کوردستان بەرەو یەکتری دەهاتن. لە کۆنگرەی ئەرزەروومدا، ئەوە پێکهات. جگەلەوەش، دەستەیەکی بەڕیوەبەرایەتی دامەزرێندرا کە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی بەرخۆدانی دەکرد و بەو شێوەیە بەرەو کۆنگرەی سیواس چوون." دیجلە لە درێژەدا وتی: "لە کۆنگرەی سیواسدا یەکێتی بزووتنەوەکانی بەرخۆدان بە تەواوی دروست بوو. شێوەی زەمینەی سیاسی و کۆمەڵایەتی قۆناغەکە بەو شێوەیەیە. داگیربوونی کردەیی ئەنادۆڵ و کوردستانیش بیرۆکەی ئەوەی هێنایەگۆڕێ کە ئەو پەیوەندییانەی کورد و تورک دیسان زیندوو ببێتەوە".

دیجلە لەسەر دیالێکتیکی یەکێتی کورد وتورک وتی: "لە ناوەڕۆکێکی سیاسییەوە سەرچاوە دەگرێت و پێویستییەکە وابوو کە هەلومەرج ئەوەی دەخواست. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، ئەو پێویستییە هێندەی ئەو قۆناغە ئێستاش پێویستە، ئێستاش پیلان و ئاژاوەگێڕیی لەسەر پەیوەندییەکانی کورد و تورک دەسەپێندرێن. دەسەڵاتی ئاکەپە- مەهەپە فاشیزمییەکی زۆر باریک دەکەن. بە شێوەیەک نیشانی دەدەن کە بەپێی 'میساقی ملی' هەڵسوکەوت دەکەن. ئەوە هەڵگێڕاندنەوەیە. ئەو شوێنانەی لەناو میساقدا وەکو شوێنی هاوبەشی کورد و تورک پێناسە کرابوون، لە کۆگرەی سیواسدا وترابوو کورد و تورک لەڕووی مافی کۆمەڵایەتی و نەژادییەوە یەکتری بناسن. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە تەواو پێچەوانەی ئەوە ڕەفتار دەکات. ئەوە ڕوونە بۆ ئەوەی زەمینەی شەڕی کورد و تورک بخوڵقێنێت ئەوە دەکات. ئەوە بە شێوازێکی تر ناوترێت. بەردەوامی پرۆژەی دەوڵەتی یەکڕەنگ و قڕکەری دەسەڵاتی ئاکەپە- مەهەپەیە".

بەڕێوەبەری کەجەکە، حسێن دیجلە لە کۆتاییدا وتی: "سیاسەتەکانی فاشیستییەکانی ئاکەپە- مەهەپە نەک تەنیا زیان بە کورد دەگەیەنێت. بەڵکو زیان بە تورکیش دەگەیەنێت. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە هەموو شوێنێک کورد و تورک ڕووبەڕووی یەکتری دەکاتەوە. هەر ناوچەیەک کوردی لێیە هەڕەشەی داگیرکردنی لێدەکات. ئەوە دیارە کە زۆر مەترسیدارە. هیچ بەستێمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو سیاسەتانەی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە نییە. دەسەڵاتدارییەکی پێچەوانە  وکۆبوونەوەیەکی سەرمایەداریانە لە گۆڕێدایە، ئەوەش لە عەقڵیەتی دەوڵەتی یەکڕەنگ و نەتەوەپەرست و قڕکەر سەرچاوە دەگرێت. ئەو سیاسەتە فاشیزمییانەی ئاکەپە – مەهەپە، کاتێک هەمووان بکاتە دوژمنی یەکتری،  وابکات هەمووان دژایەتی یەکتری بکەن، هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت. بە دڵنیاییەوە دەبێت بەر بەو کارە بگیردرێت. لەدژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، بەو واتایەیە دەبێت بە ڕێنوێنی یەکێتی ساڵەکانی ١٩١٨-١٩٢١ خەبات بکرێت. لەلایەن کورد و تورکەوە دامەرزاندنی بەرەی تێکۆشانی هاوبەش لە دژی فاشیزم، بۆ ئەو کۆنگرانەی کە سەد ساڵیان بەسەردا تێپەڕ دەبێت، واتادارترین وەڵام دەبێت. بێگومان نەک تەنیا کورد و تورک، دەبێت گەلانی دیکەش، یەکێتی هێزە دیموکراسییەکانی دابمەزرێنن. ئێمە داوالە هەموو کەسێک دەکەین لەدژی فاشیزم لە بەرەی تێکۆشانی هاوبەشدا خۆیان ڕێکبخەن."

ک-ش