ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕایگه‌یاندبوو كه ڕۆژی ٣١ی ئایار\١٠ی جۆزه‌ردان له گه‌لی عه‌لی درێژی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، هێزه‌كانی گه‌ریلا چاودێری یه‌كه‌یه‌كی شاراوه‌ی سوپای توركیایان كردووه و دواتر لێیان داون.
له‌و دیمه‌نانه‌ی كه گه‌ریلا تی ڤی بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، گه‌ریلاكان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌دا ده‌گرن كه له‌سه‌ر سه‌ربازه كوژراوه‌كانن. گه‌ریلا تی ڤی به بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمه‌نێكی نوێ، ئه‌و چه‌كانه پیشان ده‌دات كه له‌و چالاكییه‌دا كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی هێزه‌كانی گه‌ریلا.
له چالاكییه‌كه‌دا كه ٥ سه‌رباز كوژران، ده‌ست به‌سه‌ر ٢ چه‌كی جۆری HK-33، چه‌كێكی BKC (بی كه‌ی سی)، دووربینێك، جیهازێكی ده‌ستنیشانكردنی ئامانج و زۆر كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیدا گیرا.
دیمه‌نی چه‌كه‌كان:
s.m